English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆژنامەنووس و پەنابەرێکی کورد خەڵاتی ئەدەبیی ئوسترالیای مسۆگەرکرد
2019-02-01 [01:24 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بێھرووز بووچانی، ڕۆژنامەنووس و پەنابەرێکی کوردی خەڵکی ئیلامی رۆژھەلاتی کوردستانە، کە لە یەکێک لە کەمپەکانی ئوسترالیا نیشتەجێیەو بووە خاوەنی پڕ بەھاترین خەڵاتی ئەدەبیی ئەو وڵاتە.

بەپێی ھەواڵی تۆڕی میدیایی (BBC) بێھرووز بووچانی کە لە گرتووخانەی (مانووس)ی ئوسترالیایە پەنابەرانی تێدا بەند کراون، لەڕێگەی (واتس ئاپ)ەوە ڕۆمانێکی بەناوی (بێجگە لە شاخ ھیچ دۆستێکمان نییە)‌ نووسیوە و بووەتە براوەی گرانبەھاترین خەڵاتی ئەدەبیی (ڤیکتۆریا)ی ئەو وڵاتە، بەڵام ھەتا ئێستا وڵاتی ئوسترالیا ڕێگەیان پێ نەداوە لە گرتووخانەکە بێتە دەرەوە و خەڵاتەکەی وەربگرێت.

بەھای خەڵاتی ئەدەبیی ڤیکتۆریا بڕی سەد ھەزار دۆلاری ئۆسترالیا (٥٥ ھەزار پۆند)ە.

ئەو نووسەرە کوردە بە کەنالی (BBC) ی ڕاگەیاندووە: "بردنەوەی ئەو خەڵاتە تووشی جۆرێک ھەستی دژ بە یەکی کردووە و دەڵێت: "بە جۆرێک زۆر شادم کە ئەم خەڵاتەم وەرگرتووە و توانیومە ھەموو سەرنجەکان بخەمە سەر ئەم دۆخەی کە ئێمە تێی داین و دەبینم زۆر کەسیش بەمەیان زانیوە، کە زۆر باشە، بەڵام لەلایەکی دیکەشەوە ئەو ڕێگە بە خۆم نادەم بە بۆنەی ئەو خەڵاتەوە جەژن بگێڕم، چونکە دۆستی زۆرم ھەیە لێرە خەریکن ئازار دەچێژن".  گوتیشی: "یەکەم شت کە پێویستە بیکەین، ئەوەیە لەم دوڕگەیە ڕزگارمان بێت".

بێھرووز بووچانی بەھۆی چالاکیی نووسین و ڕۆژنامەنووسییەوە لە کوردستانی ڕۆژھەڵات گرفتی بۆ ساز بووە و ناچار بووە ئیران بەجێ بھێڵێت.

بووچانی لە ماوەی پێنج ساڵدا ئەو ڕۆمانەی بە فارسی نووسیوە و لەڕێگەی واتس ئاپەوە بۆ وەرگێرانی بە ئینگلیزی، کەسێک بەناوی ئومێد تەوفیقیان یارمەتیی داوە. ئەو دەڵێت: "واتس ئاپ وەک نووسینگەی کارم وایە".

ناوبراو دەڵێت" بۆیە لەسەر کاغەز نەمنووسیوە، چونکە بەندییەوان و چاودێرەکانی زیندان ھەر ھەفتە ھێرش دەکەنە سەرمان و کەلوپەلەکانمان دەپشکنن، نیگەرانی ئەوە بووم نووسراوەکانم لەناو بچن، ھەر بۆیە واتس ئاپم بۆ نووسین بەکار ھێنا.

لێژنەی داوەرانی خەڵاتی ئەدەبیی ڤیکتۆریا لەبارەی ئەو ڕۆمانەی بێھرووز بووچانییەوە ڕایانگەیاندووە" ئەو جۆرو شێوازە جیاجیاکانی گێڕانەوەی بەکار ھێناوە نەریتە جیاوازە ئەدەبییەکانی سەرتاسەری دونیای بەکار ھێناوە و بەتایبەتی ڕەگ و ڕیشەی ئەم گێڕانەوە و نووسینە دەگەڕێتەوە بۆ گێڕانەوە و نەریتە کۆنەکانی ئەدەبی کوردی".
 
بێھرووز بووچانی بۆی نییە بچێتە ناو ئوسترالیاوە و ئیستا لە دوڕگەی (مانوس پاپۆئا گینە) لە کەمپێک کە ھاوشێوەی گرتووخانەیە دەژی، ھەر بەم بۆنەیەوە نەیتوانیوە لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکەیدا لە ئوسترالیا بەشدار بێت.

ئوسترالیا سیاستێکی توند و سەختی لە بەرانبەر ئەو پەنابەرانەدا ھەیە کە بەتەمان بە بەلەم خۆیان بگەیەننە ناو خاکی ئەو وڵاتەو تەنانەت ئەگەر کەسێکیش تایبەتمەندیی پەنابەرێتیی ھەبێت و بۆیان بسەلمێت کە بە بەلەم ھاتووە، ھیچکات مافی پەنابەریی پێ نادەن".ئ





ئەم هەواڵە 11029جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad