English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئاکامی شەڕی دوو ھۆز لە بەغدا ٣ کەس برینداربوون
2019-02-01 [02:02 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بە ھۆی شەڕی نێوان دوو ھۆز لە گەڕەکی فەزیڵییەی رۆژھەڵاتی بەغدای پایتەختی عێراق، ٣ کەس برینداربوون.

 ئەمڕۆ ھەینی، ١ی شوبات/ فێبرایەری ٢٠١٩،‌ میدیا عێراقییەکان لە زاری بەرپرسانی ئەمنی پارێزگاکە، بڵاویانکردووەتەوە، ھەردوو ھۆزی "کەعب و عەکیل" لە ناوچەی فەزیڵییە بووەتە شەڕیان و تێیدا چەکی سووک و مامناوەند لە شەڕەکە بەکارھاتووە، لە ئاکامیشدا تا ئێستا ٣ کەس برینداربوونە.

وەک میدیا عێراقییەکان باسی دەکەن، ھێزێکی ئەمنی زۆر ناوچەکەی گەمارۆداوە و تا ئێستاش ١٦ کەسیان دەستگیرکردووە، رێکاری پێویستیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە گیراوەتەبەر.

تا ئێستاش ھۆکاری ھەڵگیرسانی شەڕی ئەو دوو ھۆزە ئاشکرا نەکراوە.

گەڕەکی فەزیڵیە دەکەوێتە رۆژھەڵاتی شاری بەغدا و ناوچەیەکی بێخزمەتگوزارییە و چەندینجاریش بە ھۆی نەبوونی خزمەتگوارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانییان ئەنجامداوە، لە میدیا عێراقییەکانیش بە ناوچەیەکی وێران وەسفی دەکرێت.





ئەم هەواڵە 8275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad