English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوێک وێنەیەکی سەرۆک مەسعود بارزانی بە بزمار دروست دەکات
2019-02-02 [06:35 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لاوێکی تەمەن بیست و یەک ساڵ وێنەیەکی سەرۆک مەسعود بارزانی دروست دەکات لە سەر دارێک بە بزمار و داو دەی نەخشێنێت، نزیکەی ٣٠٠ بزماری تێچووە.

رەقیب رەشید موستەفا،ئەو گەنجەی تابلوکەی دورستکردوە بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: وێنەیەکم دیزاین کردوە لە سەر لەوحەیەکی دار بە بزمارە و داو نەخشاندوە، سەرەتا بە پێنوس دەستم بە وێنە کێشان کرد، تا وای لێھات کە بتوانم وێنە بکێشم بە شێوەیەکی باش، دواتر ویستم کارێک بکەم کە ئاسان نەبێت و کەم کەسیش بتوانن بەم شێوەیە وێنە دروست بکەن لە سەر لەوحەیەکی دار لە جێگەی بەکارھێانانی کاغەز.

ئەو گەنجە گووتی: سەرەتا بە پێنوسی دار دیزابینم کردووە و دواتر بزمارم بە کار ھێاناوە، نزیکەی ٣٠٠ بزمارم تێیدا بەکارھێاناوە، وە بە داوی رەش نەخشاندومە، نزیکەی ١٢ رۆژ کارم تێیدا کردووە و کارەکەم تەواو بووە.

ھەروەھا رەقیب رەشید گووتی: ئەم وێنەیەم لە خۆشەویستیم بۆ جەنابی سەرۆک دروست کردووە، من ئەم وێنەیەی دەکەمە دیاری بۆ جەنابی سەرۆک، دەینێرم بۆ بارەگای  سەرۆک بارزانی ، بە ھیوام کە بگات بە دەستی جەنابی سەرۆک.

رەقیب رەشید موستەفا، تەمەن ٢١سال خەلکی ناحیەی ئەتروشی سەر بە پارێزگای دھۆک، قوتابیە لە کۆلێژی تەکنیکی شیخان لە بەشی تەندروستی و کۆمەل، ھیچ خۆلێکی نە کردووە لە سەر وێنەکێشان و ھیچ بروانامەیەکیشی لەو بوارەد نیە تەھا وەک بەھرەیەک ھەیەتی، ھەستاوە بەدروستکردنی وێنەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بە بزمار.


رێباز یونس

 

 

 

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 19102جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad