English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
با كوردایەتیی و نیشتیمانپەروەری پێوەر بێ‌..
2019-02-02 [12:33 PM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


دوژمنانی كورد هەمیشە هەوڵیی ئەوەیان داوە تا كورد هیچ كات خاوەنی كەسایەتی خۆی و نیشتیمانی خۆی نەبێ‌ تا ئەوان بتوانن ماڵ وسامانی كوردستان لە پێناو بەرژوەندییەكانی خۆیان بەتاڵان ببەن و كوردیش ژێر دەست و بە پلە دوویی بمێنێتەوە و ئەم جۆرە سیاسەتە دەیان ساڵە بەردەوامە ، بۆیە خەباتی پارتی و بارزانی كە درێژەپێدەری گشت شۆرٍش و بەرخۆدانەكانی رابردوو و میراتگریانە بەردەوامە لە تێكۆشان و بەرخۆدان و قوربانیدان بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان ، بارزانی خاوەنی كەسایەتییەكی زۆر بەهێز و بەتوانا و دەسەڵاتداری بووە و خاوەن كاریزمایەكی زۆر تایبەت بووە هەمیشە كەسایەتییەكانی جیهان و عێراق لە سەرداندا بوون بۆ لای ، هیچ كات نەچۆتە سەردانی كەسیان بۆ ئەوەی شكۆی كورد بە بڵندی ڕاگرێت و هەموو ئەو كەسایەتییانە لە چاوی بارزانییەوە سەیری تاكی كورد بكەن و هەمیشە وەك سەرۆكی كوردان ڕێزی لێگیراوە و هاتوونەتە خزمەتی ، بارزانی قوتابخانەیەك بووە بۆ كوردایەتی ، شكۆیەك بووە بۆ نەتەوەی كورد و نووسەری مێژوویەك بووە كە هەر تاكێك لە ئێمەی كورد شانازی پێوە بكەین ، هەمیشە خاوەنی بڕیاری یەك لاكەرەوە و كۆتایی بووە.
سەرۆك بارزانی لە رابردوو و ئێستاشدا هەمیشە لە هەوڵدا بووە بۆ گەیشتنی گەلەكەی بە كەناری ئارامی و دروست كردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی كە خاوەنی ئاڵا و شكۆبێت لە ناو وڵاتانی جیهاندا ، ئەوەی زۆر سەرنجی ڕاكێشام بەو تەمەنە زۆرەشیانەوە خۆیان بە قوتابی قوتابخانەی بارزانی دەزانین هەتا ئەم ساتە ژەنەڕاڵ بارزانی سونبولێكە بۆ ئەمڕۆی گەلی كورد كە هەر تاكێك لە ئێمە دەبێت بەرز یادی بكەین و هەمیشە شكۆی بەرز بنرخێنین لە هەموو جیهاندا ناوی بارزانی بە سەرۆك و ڕابەر و شوڕشگێڕی نەتەوەی كورد ناسراوە لە ساتی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلول و گوڵاندا زۆرێك لە ئەفسەرانی كورد لە سوپای عێراقدا پەیوەندییان بە شۆڕشی كوردانەوە كردووە و لە سایەی سەركردایەتی بارزانیدا بوونەتە پێشمەرگەی كوردستان و چەندین كەسایەتی ناسراو و ئاغا و شێخ و هونەرمەند و شاعیرانی ئەو سەردەمە شانازی بووە لایان پێشمەرگەی شۆڕشی بارزانی بن ، بارزانیی نەمر كاریگەری تەواوی لەسەر ناوچەكە هەبووە و نوێنەرانی وڵاتانی دراوسێ هاتوونەتە خزمەتی و لەبەر ئەوی بارزانی دۆستایەتی ڕاستەقینەی هەبووە بۆ دەوروبەری هەموو زۆر بە پەرۆش بوون بە دۆستایەتی و دیداری و تەنیا نەیار و نادڵسۆز و ماف خۆرانی گەلی كوردی بە دوژمنی كورد هەژماركردووە و بە توندی و كوردانە شۆڕشی دژیان بەرپاكردووە ، بارزانی سوپایەك لە سیاسی و دەوڵەتمەدار و دڵسۆز و خەمخۆری كوردستانی دروستكرد و لە دوای خۆی كوردستانی پێ سپاردن ، هەریەك لەوان بە مێژووی خەباتی ئەم پیاوە مەزنەدا ڕێگایان بڕیوە ، بۆیە ئەمڕۆی كوردستان بۆتە جێگای سەرنجی هەموو جیهان و تاكی كورد و پێشمەرگەی كوردستانی فێری بوێری و چاونەترسی كرد بۆ ئەوەی هەرگیز تاكی كورد لە هیچ شتێك سڵ نەكات و بوێربێت ، گەر ئێمەی نەوەی ئەمڕۆی كوردستان هەموو پێكەوە بێ جیاوازی ڕەنگەكان بە ڕێكاری مێژوویی و ئەو بناغەیەی بارزانی كوردستان خزمەت بكەین دڵنیام كە هیچ هێزێكی دوژمنی گەلی كورد جورئەت ناكات لە بەرامبەر كوردستان بوەستێت و سەنگەری هەبێت ، بارزانی هەموو كات دوژمنی خیانەت و خیانەتكاران بووە و یەك لە وتەكانی لە دژی خیانەت فەرمویەتی ((ئەگەر كوردایەتی گرانە خیانەت نەكردن ئاسانە)) دوژمنانی گەلی كورد و ڕژێمی ئەوسای عێراقی فاشیست چەندین جار پیلانیان دژی بارزانی گێڕا بۆ دوورخستنەوەی و لەناوبردنی خۆشبەختانە هیچیان سەری نەدەگرت بە هۆی بوێری و ژیریی بارزانی و دڵسۆزی شۆڕشگێڕانی دەوروبەری و هەموو شۆڕشگێڕان بارزانیان وەك ڕابەری گەلی كورد داناوە و ئێستاش وەك ڕابەر و باوكی ڕوحی نەتەوەی كورد دادەنرێت ، مێژوو بەدەگمەن كەلە پیاوێكی وەك بارزانی دەنووسێتەوە و پیاوێك كە بوونیادنەری قوتابخانەی كوردایەتییە دروست دەكات میراتی كاریزمایە لە باوك و باپیرانی كوردایەتی و شۆڕش بوو كە وەریگرتبوو و بۆی بەجێما بوو ، بارزانی هەمان میرایەتی كوردایەتی و شۆڕشگێڕی بۆ نەوەكانی و شوێنكەوتوانی ڕێبازە.
بۆیە ، ئەوانەی لەو كاروانە دەربچەن و كە ئەمرٍۆ زۆریان  دەركەوتوون و  تەنها بەناو كوردایەتی دەكەن و  هەموو بوونیان لە خزمەتی نەیارانی كوردە ، دەبێ‌ خۆیان یەكڵابكەنەوە یا كوردایەتیی و  خۆشەویستی نیشتیمان ، ئاڵا ، یان خزمەتكار و كۆیلەبوونی هەمیشە نەیاران و داگیركەرانی كوردستان ...





ئەم هەواڵە 6499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad