English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسەرێكی عێراقی لەسەر رەخنەگرتن لەشۆرشی ئێران و خومەینی تیرۆركرا
2019-02-03 [05:29 AM]

ZNA – هەولێر


"عه‌لا مه‌شزوب" نووسه‌ر و چیرۆكنووسی عێراقی، لە شاری كەربەلا لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دستڕێژی گوللـەی لێكراو تیرۆركرا.

سكای نیوزی عه‌ره‌بی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كاتێك مه‌شزووب به‌ پاسكیله‌كه‌ی خه‌ریكبووه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی، له‌ ناوه‌ڕاستی كه‌ربه‌لا، چه‌كداران هێرشیان كردووه‌ته‌وه‌ سه‌ری و 13 گوللـه‌یان لێداوه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی سكای نیوز، چالاكوانانی عێراق له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان،  نووسراوێكی مه‌شزووبیان بڵاوكردۆتەوە‌، كه‌ تێیدا ره‌خنه‌ی له‌ شۆڕشی ئیسلامی ئێران و خومه‌ینی گرتبوو كه‌ به‌ شۆڕشی كاسێت ناوده‌برێت.

چالاكوانان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و نووسینه‌ و وتار و ره‌خنه‌ هاوشێوه‌كانی، بوونه‌ته‌ هۆكاری تیرۆركردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌یلیان بۆ گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران هه‌یه‌.

مه‌شزووب، له‌ ساڵی 1968 له‌دایكبووه‌ و كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واو كردووه‌، هه‌ر له‌ بواره‌كه‌ی خۆیدا له‌ ساڵی  ماسته‌ر و دكتۆراشی ته‌واو كردووه‌.

به‌رهه‌مه‌كانی مه‌شزووب بریتین له‌: "جمهوریة الخان، مدن الهلاك – شاهدان، فوضی الوطن، جریمة فی الفیس بوك، ادم سامی – مور).

چالاكوانان پوخته‌ی ره‌خنه‌كه‌ی مه‌شزووبیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ باسی روحوڵڵا خومه‌ینی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران له‌ ساڵی 1979، كردووه‌ و ده‌ڵێت: "بیرۆكه‌یه‌كی ته‌مومژاویم هه‌بوو له‌ باره‌ی ئه‌و كۆڵانه‌ی خومه‌ینی لێی نیشته‌جێ بوو، كۆڵانێك بوو له‌سه‌ر شه‌قامێكی دوور و درێژ، ئه‌و پیاوه‌ له‌ عێراق له‌نێوان نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ماوه‌ی سێزده‌ ساڵ مایه‌وه‌، دواتر چووه‌ كوێت، به‌ڵام له‌وێ پێشوازی لێنه‌كرا، بۆیه‌ بڕیاریدا بچێته‌ پاریس.

 دوای ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی كاسێت و تۆماری ده‌نگی، شۆڕشه‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ئێران كرد، كه‌ به‌ (شۆڕشی كاسێت) ناوبراوه‌. دواتر ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی له‌ دژی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵگیرساند، كه‌ پێشتر میوانداری كردبوو (مه‌به‌ستی عێراقه‌)".

 

 





ئەم هەواڵە 8287جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad