English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وا باشە هەموو رۆژێك پڕتەقاڵ بخۆن
2019-02-03 [01:38 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پڕتەقاڵ تامەكەی شیرین بێت یان ترش، ئەوا هەڵگری كەلسیۆم، فایبر و ڤیتامین "سی"یە. هەر 100 گرام پڕتەقاڵ 69 كیلۆ كالۆری و 40 میلیگرام كالسیۆمیی تێدایە كە سێ تا چوار هێندەی میوەكانی ترە.

هەروەها 100 گرام پڕتەقاڵ 55 میلیگرام ڤیتامین سیی تێدایە. لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان ئەوەیان دەرخستووە كە خواردنی بەردەوامی پڕتەقاڵ مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی بۆڕی هەناسە كەم دەكاتەوە.

جۆرە ئانزیمێك لە نێو پڕتەقاڵدا هەیە كە یارمەتی مرۆڤ دەدا بە گەنجی بمێنێتەوە.

تەنانەت توێكڵی پڕتەقاڵیش زۆر گرینگە و تایبەتمەندیی دژە باكتریایی هەیە. هەروەها بۆ رێكخستنی سیستەمی بەرگریی لەش زۆر بەسوودە و دەمارەكانی مێشك ئارام دەكاتەوە.

خواردنی پڕتەقاڵ دەبێتە هۆی ئەوەی كە لەش زووتر مادە ژەهراوییەكان لە لەش بداتە دەرەوە، بۆیە وا باشە هەموو رۆژێك پڕتەقاڵیك بخۆن.





ئەم هەواڵە 9091جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad