English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: له‌نده‌ن رێگه‌ی به‌ ئه‌مه‌ریكا نه‌داوه‌ ئێران به‌سه‌ر عێراق سه‌ركه‌وێت
2019-02-03 [10:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر



چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ده‌ری ده‌خه‌ن، بۆچوونی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئێران له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق و ئێران 1980-1988 جیاوازبووه‌.

ئه‌و شه‌ڕه‌ به‌هۆی بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاگربه‌ست، دوای رازیبوونی خومه‌ینی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆتایی هات، دوای شه‌ڕه‌كه‌ خومه‌ینی وته‌یه‌كی به‌ناوبانگی له‌ 18ی ته‌مموزی 1988 ده‌ربڕی و وتی، "مردن و شه‌هیدبوون له‌وه‌ سوكتره‌، چه‌ند نیگه‌رانم، چونكه‌ به‌ رازیبوونم كوپێك ژه‌هرم هه‌ڵقوڕاند."

ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ریكا شتێك له‌ كه‌لكه‌له‌ی دابوو ئه‌ویش ئه‌وه‌ بوو پێی وابوو ئێران له‌ شه‌ڕه‌كه‌ سه‌رده‌كه‌وێت، له‌ رووی سه‌ربازی و ئابووری كاری ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ روو نه‌دات.

به‌ر له‌ كۆتاییهاتنی شه‌ڕ، ئاماژه‌كان ده‌ریان خست سه‌ركه‌وتی ئێران روو ده‌دات به‌تایبه‌ت دوای كۆنترۆلكردنی دورگه‌ی فاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.

ئه‌مه‌ریكا پێی وابوو ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ پاڵنانێكی ده‌روونی ده‌دات ئێران بۆ ئه‌وه‌ی پێشڕه‌وی زیاتر بكات.

دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بوو، تاكو عێراق له‌ نیسانی 1988 دورگه‌كه‌ی كۆنترۆل كرده‌وه‌.

له‌ 19 و 20ی ئازاری 1986 گفتوگۆی نێوان ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی عێراق ئێران به‌ڕێوه‌چوو، بۆ به‌ریتانییه‌كان روون بوو كه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێ به‌ رێگه‌ی سه‌ربازی رێگه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی ئێران بگرن. به‌ڵام هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا ئاشكرابوو كه‌ نابێت به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سوور بوو.

به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن ئه‌مه‌ریكا بیریان له‌ هێرشی سه‌ربازی دژی ئێران ده‌كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌كی بخه‌ن.

به‌ڵام به‌ریتانیا له‌ سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سوور بوو، پێی وابوو هه‌رجۆره‌ خۆتێهه‌ڵقورتانێك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌م ناوچه‌یه‌.

به‌ریتانییه‌كان ئاوا له‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان گه‌یشتن كه‌وا ره‌نگه‌ عێراق له‌ شه‌ڕه‌كه‌ تووشی داڕوخان بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ سه‌ركه‌وتنی ئێران، ئه‌م حاڵه‌ته‌شدا جێگه‌ی نیگه‌رانی زۆره‌.

صورة وثيقة

صورة وثيقة

صورة وثيقة

 

صورة وثيقة

سه‌رچاوه‌: bbc





ئەم هەواڵە 9094جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad