English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمڕۆ رۆژی جیهانيی ئەو نەخۆشیەیە کە بە بكوژی سەرەكی مرۆڤ دەناسرێت
2019-02-04 [05:42 AM]

ZNA-هەولێر


 

 

4ی شوباتى هەموو ساڵێك، رۆژی جیهانيی شێرپەنجەیە، ئەو نەخۆشیەی وەک بكوژی سەرەكی مرۆڤ دەناسرێت و ساڵانە زیاتر لە 8 ملیۆن كەس دەكوژێت و زیاتر لە 15 ملیۆنیش تووشی ئه‌م نەخۆشیيە دەبن لە جیهاندا.

شێرپەنجە لەڕووی پزیشیکییەوە بە (cancer) ناسراوە و، بەهۆی گەشەی خانەکانەوە بەشێوەی خراپ و نائاسایی بڵاودەبێتەوە و، خانەکانی چواردەوری تێکدەشکێنێت و لە لەشدا تەشەنە دەکات.

بەشێوەیەکی گشتیش شێرپەنجە چەند جۆرێکی هەیە، بەڵام مەترسیدارترینیان، شێرپەنجەی پەنکریاس، شێرپەنجەی کۆڵۆن، شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی سییەکان و شێرپەنجەی منداڵدانه‌.

دروشمی ساڵی 2019 لە رۆژی جیهانيی شێرپەنجە له‌ژێر ناونيشانى "ئەوە منم و دەتوانم ئەمە بکەم" بەڕێوەدەچێت، مەبەست لەم یادە هاندانی تاک و حکوومەتەکان و کۆمەڵگه‌ی تەندروستییە بۆ زیادکردنی هەستی گشتیی له‌پێناو بایەخدان بە پشکنین و ده‌ستنيشانكردن و ئاشکراکردنی سەرەتای سەرهەڵدانی شێرپەنجە و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چارەسەر.

داتا نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، تەنها لە ساڵی 2018، زیاتر لە 18 ملیۆن لەسەر ئاستی جیهان دووچاری ئەوە نەخۆشییە بوونەتەوە.

بەپێی راپۆرتەکانی یەکێتیی نێودەوڵەتی شێرپەنجە بۆ ساڵی 2018، نەخۆشی شێرپەنجە هۆکاری سەرەکی دووەمە بۆ مردن لەسەر ئاستی جیهان، هەروەها ئەم نەخۆشییە بەرپرسە لە مردنی 9.6 ملیۆن کەس لە ساڵی 2018 و، نزیکەی 70%ى حاڵەته‌كانی مردن بەهۆی ئەم نەخۆشییە لە وڵاتانی کەم داهات و  داهات مامناوەند روودەدات.

ساڵی 2019، دەبێتە سەرەتای دەستپێکردنی هەڵمەتێک کە تاکو ساڵی 2021 بەردەوام دەبێت، وەک هەوڵێک بۆ رزگارکردنی ژیانی ملیۆنان کەس لە مردن بەدەست ئەم نەخۆشییەوە.





ئەم هەواڵە 8461جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad