English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەناناس لە٦ جۆر شێرپەنجە دەتپارێزێت
2019-02-05 [10:03 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لەراستیدا کەسانێکی کەم سودەکانی خواردنی ئەناناس دەزانن و بەتایبەتیش بونی برۆمیلین تێیدا کەناوێکی گشتییە بۆ گروپێک لەئەنزیم کەلەنێو گەڵا، قەد، میوەی ئەناناسدا ھەیە، بەمانایەکی تر برۆمیلین بەمانای "تێکشکێنەری پرۆتین"ە.

دەرکەوتوە کەئەناناس بەسودە بۆ لەناوبردنی شێرپەنجە و رێگری لەپەرەسەندن و گەشەکردنی ھەر جۆرێکی شێرپەنجە لەجەستەی ئەو کەسانەی کەتوشی بوون بەتایبەت: شێرپەنجەی قۆڵۆن، مەمک، پێست، دەم، مێشک (کلیۆما)، شێرپەنجەی بۆری زەرداو.

ئەو برۆمیلینەی لەنێو ئەناناسدایە ئەم سودانەشی ھەیە:

١. تایبەتمەندیی دژە ھەوکردنی ھەیە.

٢. پەیکەری ئێسک بەھێز دەکات

٣. سستمی بەرگری لەش بەھێز دەکات

٤. دەتپارێزێت لەکەڵەکەبوونی خوێن لەخوێنبەرەکاندا

٥. دەتپارێزێت لەو بەکتریایەی کەھۆکاری سکچونە

٦. ھاوکارە لەدابەزاندنی کێشدا

٧. ئازاری پێیەکان و ئاوسان کەم دەکاتەوە.

٨. کۆکە کەمتر دەکات و بەڵغەم ناھێڵێت

 

ئەناناس بۆ چارەسەری کۆکەش بەکاردێت:

دەتوانیت شروبێکی لێ دروست بکەیت بەم جۆرە:
چارەکە کەوچکێک چا و خوێ
١ کەوچک ھەنگوین

ئەمانە بتوێنەرەوە لەنێو گیراوەی شەربەتی ئەناناسدا
دەتوانیت تێکەڵەکە خەزن بکەیت لەنێو سەلاجەدا و ھەوڵ بدە گەرم نەبێت ئینجا بیخۆیتەوە.





ئەم هەواڵە 8491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad