English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌ئەم خواردنانە هۆكارن بۆ قەبزی
2019-02-06 [09:44 AM]

هەولێر _ ZNA


 

خواردنی هەندێك جۆر لە ژەمەكانی ڕۆژانەدا هۆكارە بۆ دروست بوونی كێشە لە كۆئەندامی هەرسدا و بەو هۆیەشەوە قەبزی وئازاری ناوسک پەیدادەبێت کە سەرچاوەکەی کۆنتڕۆڵنەکردنی خواردنی ڕۆژانەیە.

پێکهاتەو ڕێژەی خەستی چەوری و ژەمی خواردنی ئەو خواردنانەو چالاکی کۆئەندامی هەرس لەمرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر دەگۆرێت و هەریەك لەمانەش هۆكارن بۆ گۆڕانی قەبزی لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە .

خواردنی ئەو جۆرە خۆراكانەی  فایبەری تێدا کەمە دەبێتە هۆی دروست بوونی ئەم كێشە تەندروستیە ( فایبەر ئەو خواردنانە دەگرێتەوە کە برێکی زۆر ئاویان ئێدا کۆبۆتەوەو ڕِوەکی و سەوزەن فایبەر یارمەتیدەرێکی باشی هەرسکردنە)، گرنگترین ئەو خواردنانەی دەبنە هۆکاری قەبزی بریتین لە.
 

1- خواردنی خێرا (فاست فوود):  ڕێژەی زۆری چەوری و خوێکان  لەخواردنە خێراکاندا کاریگەری دەبێت لەسەر هەرسی گەدە و  چەوریەکانی ناو خواردنە خێراکان توانای هەڵمژینیان ئاسان نیە لە لایەن گەدەوە ، چونکە ئەو خواردنانە ڕێژەی ئاویان تێداکەمە کە یارمەتی زووتر هەرسکردن دەدات، بەتایبەتی لەکاتی برسێتی زۆرداو بەهۆی خاڵی بونی گەدە زۆرینەی کات مرۆڤ توشی دڵە کزە دەکات.

2-شیرەمەنیەکان: ئەو خواردن و خواردنەوانەی بەرهەمی شیرەمەنین مرۆڤ توشی قەبزی و غازات دەکات بەتایبەتی لەشەواندا کەبریتین لە (شیر، پەنیر،ئایسکرێم،ئەو جۆرە شیرەمەنی و ساردەمەنیانەی شیر پێکهاتەی سەرەکیەتی)،بەهۆی پێکهاتەو پرۆتینی شیرەوە دەرەنگتر لە کۆئەندامی هەرسدا شیدەبنەوە و ئەمەش وادەكات قەبزی و غازات دروست ببێت  ، بە تایبەت ئەگەر ئەم بەرهەمە شیرمەنیانە بخۆیت و بخەویت بەسەریدا .
 

3-کێک و جۆرەکانی شیرینی: ئەم جۆرە خۆراکانە بەهۆی ڕێژەو چڕی شەکری ناویانەوە دەبنە بارگرانی و درەنگ هەرس بونیان لەلایەن کۆئەندامی هەرسی مرۆڤەوە و ئەمەش هۆكارە بۆ قەبزی بەتایبەت گەر بڕەکەی زۆربێت و لەدوای خواردنیانەوە بخەویت.

4-نوقڵ و چکلێت:بەهۆی رێژەو چڕی شەکری ناویان نوقڵ و چکیلێت و بابەتی شیرنی دروستکراو هۆکاری سەرەکین بۆ قەبزی و دروستکر بوونی غازات، چونکە ئەو جۆرە شیرینیانە ڕێژەی فایبەریان تێدا زۆر کەمە ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی  دروست بوونی قەبزی.

5-مۆز: مۆزی گەیو واتە زەرد هۆکاریکی سەرەکی نیە بۆ دروست بوونی قەبزی و غازات بەهۆی بوونی مادەی فایبەر تیایدا، بەڵام مۆزی سەوز هۆکاری سەرەکیە بۆ دروست بونی قەبزی و غازات بەهۆی کەمی مادەی فایبەر تیایدا بەو هۆیەشەوە قەبزی و ئازاری ناوسک پەیدادەبێت.





ئەم هەواڵە 8359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad