English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکاری ئازاری مەمک لە ئافرەتان دا چیە
2019-02-07 [10:24 AM]

هەولێر _ZNA


 

ژه‌ماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئافره‌تان ده‌ناڵێنن به‌ ئازاری مه‌مك ، وه‌ بۆته‌ هۆی دروست كردنی قه‌له‌قیه‌كی زۆر له‌لایان و ده‌ترسن له‌وه‌ی ببێته‌ هۆی دروست بوونی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك .
 

كه‌واته‌ هۆكاره‌كانی ئازاری مه‌مك چین ؟

1. گۆڕانكاری له‌ هۆڕمۆنه‌كانی مانگانه‌ : یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌كان بۆ ئازاری مه‌مك . له‌وانه‌یه‌ له‌ زۆڕێك له‌ كاته‌كانی توش بوون به‌ سوری مانگانه‌ ئافره‌ت توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ببێت ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ زیاد بوونی هۆڕمۆنی ئیسڕۆجین تیایدا . له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ماندوبون ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌ دروست بوونی ئازار له‌ مه‌مك.

2. پۆشینی ستیانی نه‌گونجاو و ته‌سك : قه‌باره‌ی جۆری ستیان به‌هه‌مان شێوه‌ هۆكاره‌ بۆ ئازاری مه‌مك.

3. خواردنی هه‌ندێ جۆری ده‌رمان : خواردنی ده‌رمانه‌كانی سوڕی مانگانه‌و حه‌بی مه‌نعی دووگیانی و نه‌زۆكی هۆكارن بۆ دروست بوونی ئازاری مه‌مك.

4. كێشه‌ی باڵانسی ترشه‌ چه‌وریه‌كان : دروست بوونی كێشه‌ له ترشه‌ چه‌وریه‌كانی خانه‌كانی مه‌مك به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازار دروست كردن له‌ مه‌مك





ئەم هەواڵە 9973جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad