English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیمۆ بۆ نەهێشتنی كڕێشی سەر
2019-02-07 [12:05 PM]

هەولێر _ ZNA


 

گۆڤاری "ئیللی" ئەڵمانی كە گرنگیی بە تەندروستی و جوانیی دەدات، دەڵێت لیمۆ بە چەكێكی كارا دادەنرێت بۆ لەنێوبردنی كڕێشی سەر و خورانی پێستی سەر.

وەك لە بابەتێكی گۆڤارەكەدا هاتووە ترشیی لیمۆ دەبێتەهۆی لەنێوبردنی ئەو نیشتووانەی لە ئەنجامی دەردراوەكانی چەورییە رژێنەكانی پێست پەیدادەبن.

بەپێی زانیاریی گۆڤارەكە، بۆ ئەوەی زۆرترین كاریگەری هەبێت، دەبێ سەرەتا قژ تەڕبكرێت، پاشان بە شەربەت لیمۆی سرووشتیی مەساجی پێستی سەر و بنی مووەكان بكرێت، پاشان بۆماوەی 10 خولەك بە پێستەكەوە بەجێبهێڵرێ و دواتر قژ و پێستەكە بشۆردرێن.
 

كڕێشی قژ بەگشتی دیاردەیەكی بێ زیانە و جگە لە چارەسەرە پزیشكییەكان، چارەسەری سرووشتیشی بۆ داندراون وەك ئەوەی لەم بابەتەی گۆڤارە ئەڵمانییەكە هاتووە و تاقیكردنەوەیان زۆربەی كات بێزیانە.

جگە لە رێگە چارە سرووشتییەكانی لەمجۆرە، شامپۆیش هەن كە بۆ چارەسەری كڕێشی قژ سوودیان لێوەردەگیرێت، وەكو سالیسیلیك ئەسید، سیلینیۆم، كوڵ-تار و كیتۆكۆنازۆڵ.





ئەم هەواڵە 9847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad