English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەرجەع ، قوتابخانە و پێشەنگی كاروانی كوردایەتیی ..
2019-02-07 [03:35 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی ئەو قوتابخانە هزریی  و كاروانە پێشەنگەی خەباتی رەوایی گەلی كوردە كە  لە گشت قۆناغە سەختەكاندا وەك چیاییەكی پۆڵایین بەرگری لە مافەرەواكانی  كورد وكوردستان بووە، سەرۆك بارزانی‮ ‬لەسەر هەموو ئاستەكاندا واتە سیاسی،‮ ‬دیپلۆماسی،‮ ‬ئابووری،‮ ‬سەربازی،‮ ‬ئەمنی‮ ‬كە هەموویان تەواوكەری‮ ‬پرەنسیبی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانین پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكارهێناوە بەمەبەستی‮ ‬پاراستنی‮ ‬گەل و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە دۆزی‮ ‬كورد خاوەن دوژمنی‮ ‬سەرسەختە لەناوچەكەدا ئەمەش سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە و عەقڵانی‮ ‬پێویستە بۆ دوورخستنەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە هەڕەشەكانی‮ ‬عەقڵییەتی‮ ‬ئینكاركردنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد، سەرۆك بارزانیی میراتگری میراتی شۆڕشگێرانەیە هەر لە شیخ عەبدولسەلام بارزانی تا دەگاتە مستەفا بارزانی و پەروەردەی دەستی مستەفا بارزانی-یە لە سەردەمی خەبات و تێكۆشانی سەرۆك بارزانی دۆزی كورد زۆر باشتر بەرەو پێشەوە چووە و ئێستا ئێمە گەیشتووینەتە ئەو ئاستە جیهانییەی كە وەزیری دەرەوەی زڵهێزترین وڵاتی دونیا وەك ئەمریكا سەردانی هەولێری پایتەخت و لەگەڵ بارزانی كۆدەبێتەوە، بۆیە بارزانی بە راستی دروستكەری ئەو دەستكەوتانەیە كە بۆ كوردستان بەدەستهاتوون، سەرۆك مسعود بارزانی چ خاوەن پۆست بێ‌، یان نا، هەر رەمزی بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستانە، لەمەش زیاتر بارزانی سەرۆكی پارتێكە كە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق حزبی یەكەمە، زیاد لەمانەش خەباتی بارزانی كە بە درێژایی تەمەنی خۆی هەر پێشمەرگە بووە، ئەمە وایكردووە هەموو لایەك دان بەو راستییەدا بنێن كە ئەو سەنگی مەحەكە بۆ كێشەی كورد، هەروەها سەنگی مەحەكە لە پرۆسەی سیاسیی عێراقیشدا، ئەو كاتێك لە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا بوو، پۆستەكە ئەوی گەورە نەكردبوو، ئەو بێ ئەو پۆستەش هەر رەمزی كوردستان بووە، سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە كە ئەم حزبە ماوەی زیاتر لە حەوت دەیە لە رێبەرایەتیی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی كوردستانی كردووە و ئێستاش رێبەرایەتیی دەكات، ئەمەش مانای ئەوەیە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراقدا سەرۆك بارزانی كەسایەتییەكی گەورەیە و لە دروستكردنی بڕیار رۆڵی یەكلاكەرەوە دەگێڕێت، ئەمەش لای هەموو لایەك ئاشكرایە، بۆیە بارزانی پۆستی هەبێ و پۆستی نەبێت، هەر سەردانی دەكەن و وەك رەمزی بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستان سەیری دەكەن و كەسایەتییەكە كە لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و دەوڵەتانی ناوچەكە رۆڵی كاریگەری هەیە و كەسایەتییەكی جیهانییشە و خاوەن پێگەیەكی بەهێزە و دۆز و شوناسی گەلی كوردی پاراستووە و بە دونیا ناساندووە، سەرۆك بارزانی‮ ‬لە دوێنێ و بۆ ئەمڕۆ و لە ئەمڕۆ و بۆ داهاتوو زەروورەتێكی‮ ‬حاشاهەڵنەگرە ببوو مانەوەی‮ ‬كورد و ناسنامە نەتەوەییەكەی‮ ‬و بەهێزبوونی‮ ‬پێگەی‮ ‬بارزانی،‮ ‬واتە بەهێزبوونی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد و كوردستانە لە هەمان كاتدا‮، هەموو ئەوانەی لە نێو ناخی رەش و مێشكی خاو بۆ تێگەیشتنیان وا بیریان دەكردەوە كە ئەوا پۆستە كەسایەتییە دروست دەكات و بە پێچەوانە لێكدانەوەیان دەكرد، گشت راستییەكانیان بۆ روون بۆوە، كە ئەوا كەسایەتی و خەبات و حیكمەتی سەرۆك بارزانیی بوو كە رێزی و هێزی دەبەخشییە كورسی و پۆست نەك بە پێچەوانەوە، سەرۆك بارزانی، پێشمەرگە و رابەر و بەكردەوە مەرجەعی گەلێكی كوردپەروەر و نیشتیمانپەرەوە مێژووكردەو بەشێكی كاریزمای بارزانی لەباپیرانییەوە سەرچاوە دەگرێت، چونكە لەسەر ئاستی جیهان كەمن ئەو خانەوادانەی نەوە دوای نەوە رابەرایەتی خەباتی شۆڕشگێری بكەن و كۆڵنەدەن، بەشەكەی دیكەی كاریزمای سەرۆك بارزانی پەیوەستە بە خودی خۆی كە هەڵگری كۆمەڵێك سیفەتی زۆر تایبەتە و تەنیا لە كاریزمای بارزانی بەرجەستە دەبن، یەك لەو خاڵە لاوازانەی كە لە تاكی كوردیدا هەبووە، هەستكردن بووە بە لاوازی بەرامبەر خەڵكی بێگانە بەتایبەتی بەرامبەر رۆژئاواییەكان، ئەمە لە سەركردەكانیشمان رەنگیداوەتەوە، بەڵام ئەم خاڵی خۆ بەلاواز زانینە بەهیچ شێوەیەك لە سەرۆك بارزانیدا بەرجەستە نابێت، ئەگەر سەیری هەڵوێستەكانی بكەیت بەرامبەر تورك و فارس و عەرەب، بەرامبەر ئەمریكییەكان بەتایبەتی لە سەردەمی بریمەر بەرامبەر بە ئەوروپییەكان، زۆر بەڕوونی بەهێزی و باوەڕبەخۆبوونی ئەم رابەرە بەدیار دەكەوێت و لە داهاتووشدا كاتێك سەركردەكانی ئەم وڵاتانە یادەوەرییەكانی خۆیان دەنووسنەوە لەو وێستگەیەی پەیوەندی بە كوردەوە هەیە، ئەمە زیاتر دەردەكەوێت.
بارزانی هەمیشە خۆی بووەو قەت لە ژیانی نەیتوانیوە نمایش بكات، هەربۆیەش لەهەر دەركەوتنێكیدا خەڵك بە ئاسانی خوێندنەوەی لە رووخساری ئەو بۆ رەوشەكە كردووە، ئەمەش نیشانەی ئەوپەڕی راستگۆییە لە گوتاری سیاسی سەرۆكدا. بەردەوامنەبوونی سەرۆك بارزانی لە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێكە لە باوەڕی تەواویی سەرۆك بارزانیی بووە بە پرەنسیبەكانی دیموكراتی و دەسەڵاتداری كە سەرچاوەی گرتووە، كە نابێ سەرۆكی هەتا هەتایی هەبێت و دەبێ هەرێمەكەمان نموونەیەكی جوانی دەستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات بێت، بۆیە لە دوای ئەم بڕیار و باوەڕەی سەرۆك ئیتر هیچ پەراوێزێك بۆ هیچ كەس و لایەنێك نەماوەتەوە كە كاریزمای سەرۆك بارزانی تێكەڵ بە ململانێی سیاسی و حیزبی بكەن و دەبێ هەموومان وەك شكۆی گەلێكی ئازادیخواز لە سەرۆك بارزانی بڕوانین، ئەگەر دووژمنانی گەلی كوردستان پێیانوایە بەردەوام نەبوونی سەرۆك لە كورسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە مانای كۆتایی هاتنە بە كاریزما و رۆڵی مێژوویی ئەو لە رووداوە سیاسییەكان، ئەمە بیركردنەوەیەكی زۆر سادە لۆیانە و پێگەی گەورەی سەرۆك بارزانی و مەرجەعیەت و كاریزما دەبێت.
هەست و سۆزی سەرۆك بارزانی لێوان لێوە لە هەستی مرۆڤایەتی، ئەو هەستێكی تایبەتی هەیە بەرامبەر پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدان، جارێك گوتی زۆربەی ئێواران كە دەچمەوە پێنج تا دە خانەوادەی شەهیدان چاوەڕوانم دەكەن. گوتی چەندی شەكەت و ماندووش بم ناتوانم نەیانبینم، سەرۆك خاوەن كۆمەڵێك پرنسیپی نەگۆڕەو ناتوانێت دەستبەرداریان بێت، هەمیشە باسی ئەوە دەكات كە سیاسەت بەبێ ئەخلاق موسیبەتێكی گەورەیە، هەربۆیەش كاتێك دووڕوویی و درۆ و موزایەدە لە سیاسییەكان دەبینێت ناتوانێ توڕەیی خۆی بشارێتەوە و ڕووداو و سەردانیانەی جەنابی سەرۆك بارزانی ئەوەمان پێدەڵێن، كوردستان بەرەو كەش و هەوایەكی ئارام و لەبار ڕێچكەی گرتووە و هێدی هێدی لەئامانجەكان نزیك دەبێتەوە، ئەوەی دەبینرێت لەچاوی میدیاكان ئاماژەی گرنگن، ئەمەش سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانییە، یەكێك لەسەرەكیترین هۆكارەكان هەمیشە پارتی و سەرۆك بارزانی كردوویانە ئامانج هێشتنەوە و پارێزگاریكردن لەخەبات و مێژووی و شوناسی نەتەوەییە و هەرگیز ئامادە نەبووە سازشیان لەسەر بكات سەرۆك كە دەڵێت من پێشمەرگەم ئەمە قسەی ناخی دڵیەتی، ئەم راستگۆییە زۆر بەئاسانی لە رووخساری سەرۆك، جلوبەرگەگانی، سادەیی و سرووشتی خۆڕسكانەی سەرۆك بارزانیی هەستی پێ دەكرێت، ئەم راستیە لای دوژمنانیش ئاشكرا بووە كە بارزانی رابەر ھەرگیز پێویستی بە پۆست نەبووە بەلام چونكە لە بەرژەوەندی دوژمنان كادەكەن و رێنماییەكانیان جێبەجێ دەكەن، بۆییە وادژایەتی دەكەن، سەرۆك بارزانی لە هەموو جیهان خاوەن پێگەو قورسایی كەسایەتی بەهێزی خۆیی هەیە ، بەدڵنییاییەوە ئەوانەیی كە وا بیردەكەنەوە كورت بین و ناوەرۆك بەتالن كەسانی نەفام ناتوانن عەقلانە بیركەنەوە، جەنابی سەرۆك بارزانیش هەمیشە سەربەرزە.





ئەم هەواڵە 3976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad