English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق لاده‌برێن
2019-02-09 [09:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتی بازرگانیی  حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی كوردستانیش یەك پێناسەی گومرگی دەبێت، وتیشی، بڕیار وایە لە ١٧ی ئەم مانگەدا بە شێوەیەكی فەرمی خاڵە گومرگییەكانی نێوان ھەرێم و عێراق لابدرێن.

نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانیی  حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای رێككەوتنی ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و عێراق لەسەر پێناسەكردنی گومرگی یەكگرتوو، بڕیارە لە ١٧ی ئەم مانگەوە لە ھەموو عێراق و ھەرێمی كوردستان دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت و لە سەرجەم ناوچەكانیش یەك پێناسەی گومرگی دەبێت.

نه‌وزاد ئەدھەم گوتیشی، حكوومەتی عێراقیش لابدرنی خاڵە گومرگییە نایاساییەكانی نێوان ھەرێم و عێراق لە كاتی جێبەجێكردنی پێناسەی گومرگی یەكگرتوودا جێبەجێ دەكات، بۆیە جێبەجێكردنی ئەم ھەنگاوە بۆ كاری بازرگانی زۆر گرینگە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، لەگەڵ دەستەی گومرگی دانیشتوون و باسیان لەوە كرد كە بڕیارە لە ١٧ی ئەم مانگەدا پێناسەی گومرگی یەكگرتوو لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی كوردستان جێبەجێ بكرێت، ھەر ئەو كاتیش خاڵە گومرگییەكان لادەبرێن، چونكە حكوومەت و پەرلەمانیش بڕیاریان لەسەر داوە.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 9007جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad