English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی وەرزش کردن لە بەیانیان چین
2019-02-10 [08:35 AM]

هەولێر _ ZNA


 

رەنگە بەیانیان زوو هەستیت و بچیت بۆ کار بەبێ وەرزش، یان هەر گرنگی بە وەرزشی بەیانیان نەدەیت و لەکاتێکی دیکەدا بیکەیت، بەڵام ئەم پێنج سوودە وادەکات لەمەودوا بەیانیان بایەخێکی تایبەت بە وەرزش بدەیت:

1-وەرزشی بەیانیان، دەبێتەهۆی ئەوەی تواناکانت باشتر بێت و تەرکیزت بەهێزتر بێت.

2-کاتژمێری بایەلۆژی جەستەت رێکدەبێتەوە و بەبێ خواستی خۆت بە سیستمێکی تەندروست و رێکخراوت دەبێت، چونکە هۆڕمۆنی "ئەندرۆفین" چالاک دەبێت، بۆ نمونە لە کاتی خۆیدا خەوت لێدەکەوێت و بەبێ زەنگ لە خەو هەڵدەستیت، هاوکات لە دڵەڕاوکێ دوورتدەخاتەوە.

3-وەرزشی بەیانیان زیاتر یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری و کالۆری لەش بەشێوەیەکی خێرا.

4-جەستەت چالاک دەبێت و یادگای مێشک بەهێزدەبێت و کەمتر تووشی لەبیرچوونەوە دەبیت، ئەمەش بۆ کارەکەت بەسوودە.

5-بێگومان وەرزشکردن لە هەر کاتێکدا بێت گرنگە و سوودی هەیە، بەڵام لە بەیانیدا زۆرترین سوودی هەیە و پەستانی خوێن و لێدانی دڵ رێکدەخات و سوڕی خوێن چالاک دەبێت.





ئەم هەواڵە 5335جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad