English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا سەربازی زیاتر رەوانەی عێراق دەكات
2019-02-10 [04:42 AM]

​ZNA – هەولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرای ده‌كات، چه‌ند كاروانێكی سه‌ربازی ئۆتۆمبێل و هه‌مه‌ر، له‌ چوارچێوه‌ی هێزێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا و له‌وێ جێگیر بوونه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاوییان كردەوە، ئه‌و هێزه‌ له‌ ناوچه‌ی سنوورییه‌كان به‌ دووری 490 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای ئه‌نبار، له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئو‌رد‌ن جێگیر بوونه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، جێگیربوونی ئه‌و هێزه‌  هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دوائۆپه‌راسیۆن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و رووبه‌ره‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعش له‌ ناوچه‌ی باغوزی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دێره‌زوور، كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ عێراق و مه‌به‌ستیش لێی سه‌قامگیری سنووره‌كه‌یه‌.

ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقیش رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و هێزانه‌ له‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئه‌نباره‌وه‌ هاتوونه‌ و رێگه‌ی خێرای نێوده‌وڵه‌تییان به‌كارهێناوه‌ تا گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ روونیشی ده‌كاته‌وه‌، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان وه‌كو حه‌بانیه‌، ئه‌سه‌د لە رومادی، له‌گه‌ڵ دوو بنكه‌ی دیكه‌ له‌ شارۆچكه‌كانی قائیم و روتبه‌ جێگیر بوونە.

 

 





ئەم هەواڵە 8686جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad