English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێژوو سەڵماندی ناتابایی و خیانەت زیانی گەورەی بە دۆزی كورد گەیاندووە
2019-02-10 [02:57 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە ماوەی 27 ساڵی  حوكمڕانی هەرێمی كوردستان ، راستییەكی حاشا هەڵنەگری سەڵماند بەوەی كە گەلی هەمیشە بە یەكگرتوویی توانیویەتی دەستكەوتی مەزن بەدەست بهێنێت و پێچەوانەكەیشی كارەساتی هێناوە، هەركات كورد ناكۆكی تێدا بووبێت، دوژمن توانیویەتی خۆی بخزێنێتە ناو ڕیزەكانی و ناكۆكی زیاد بكات، تا ئاراستەی شەڕێك كە كارەساتی گەورە بەسەر گەلی كورد هاتووە.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكان كە بەبەرەی كوردستانیی ناسراو بوو و  بەر لە راپەڕینی 1991 و دروستكردنی بەرەیەك، بینیمان لە شاخ هێزە كوردییەكان خۆیان ڕێكخست و لە ناوخۆیش توانرا هێزی گەل یەك بخرێت و  ڕاپەڕینی مەزنی گەلی كوردی لێ كەوتەوە كە بە ماوەیەكی زۆر كەم تا كەركووكی كوردستان ئازاد كرا.
گەلی كورد دوای ڕاپەڕینە شكۆمەندەكە لە ساڵی 1992، هەڵبژاردنی ئەنجام دا و حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان بنیات نرا، ئەوكات هەنگاوێكی گەورە بوو بۆ دۆزی نەتەوەییمان كە دەیان ساڵ بوو دەچەوسێنراینەوە لەلایەن داگیركەرانەوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی شەڕی  خۆكوژیی لێ كەوتەوە و هەزاران ڕۆڵەی كورد بەدەستی براكان شەهید بوون، لەوێشەوە كوردستان بە فەرمیی بوو بە دوو ئیدارەی و ئەوەش زیانێكی زۆری بە دۆزی كورد و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكان گەیاند .
دواتر بینیمان كە بە هۆی  ئاشتەوایی پارتی و یەكێتی دواتر پرۆسەی ئازادی عێراق لە 2003، كورد لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و دنیا هەنگاوی گەورەی ئاوەدانی و دیپلۆماسی و سەربازی بۆ كاڵكردنەوەی دوو ئیدارەیی گرتەبەر و جارێكی تر بووژانەوەیەكی باش بۆ ژیانی هاووڵاتیی ماندووی كوردستان هاتە ئاراوە و داهاتی تاك بە ڕێژەیەكی باش بەرز بووەوە. 
بەدوای ئەو دەستكەوتانەدا كە بەرهەمی تەبایی نێو ماڵی كورد بووە هێوربوونەوەی دۆخی پێوەندی سیاسیی و گۆڕانكاری ناوچەیی بوون، كورد بە فەرمی فیدڕاڵی لە عێراق چەسپاند و دواتر هەنگاوی بەرەو سەربەخۆیی نا و لە 25ـی ئەیلوولی 2017 ڕیفراندۆمی سەربەخۆی ئەنجام دا، بەڵام دیسان بە هۆی ناكۆكی لە نێو ریزەكانی یەكێتی و ئینجا دروستبووەنەوەی ناكۆكی حزبی و بەرژەوەندی بچووكی گرووپێك، نەخۆشی كەوتنی تاڵەبانی هەموو دەستكەوتەكانی خستەوە گومان و دڵەڕاوكەی لەناوچوون. 
لێرەدا روون دەبێتەوە كە بەرهەمی تەبایی و ناكۆكی چەندن و چۆن دێنە پێوانە، دەبێ‌ ئەو راستییە بەزانین كە لە كاتی دووبەرەكی و ناكۆكیی نێو ماڵی كورد، تەنها كەسانێكی هەڵپەرست سوودمەند دەبن هاوشان لەگەڵ دوژمنان و داگیركەرانی كوردستان، كە بینیمان كە تەنها گەلی كورد و دۆزەكەی دوا دەكەوێ و لە گەیشتن بە ئامانجەكانی دوا دەكەوێ‌، هەروەها بەرهەمی ناتەبانی و ناكۆكییەكان و شەپرزەیی نێو ماڵی یەكێتی  بینیمان كاتێك لە هەرێمی كوردستان ڕێفراندۆمی سەربەخۆی ئەنجام درا، بە فیتی كەسانی ناپاك بەرانبەر بە گەلی كوردستان، چەندان هێزی ناوخۆ كاریان دەكرد بۆ سەرنەخستنی ڕێفراندۆم، بەڵام پاش ئەنجامدانی ڕێفراندۆم بەدەستهێنانی متمانەی گەل، كارەساتی 16ـی ئۆكتۆبەریان خوڵقاند كە تا ئاستی نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، خیانەتەكە گەورەبوو لە ئێستادا گرنگە و دەبێ‌ له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان یاسای تایبه‌ت ده‌ربكرێت كه‌ باسكردن له‌ دوو ئیداره‌یی و دوو حكوومه‌تی له‌ باشووری كوردستان قه‌ده‌غه‌ بكات، هه‌ر كه‌س و ڕاگه‌یاندنێك به‌و ئاراسته‌یه‌ كاری كرد، سزای توندی بۆ دیاری بكرێت، خه‌ڵكی هه‌رێم حكوومه‌تێكی یه‌كگرتووی به‌هێزیان ده‌وێت، بتوانێ یه‌كپارچه‌یی خاكی باشوور بپارێزێت، ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له‌ كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به‌ده‌ستهێنانی به‌شێكی باش بۆ كورد، به‌رهه‌می یه‌كگرتوویی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان و به‌هێزی بارزانی بوو، ئه‌ی بۆ یه‌كگرتوو نه‌بین، تا كه‌ی تابلۆی ناشیرینی ناو دنیای تازه‌ بین. 
هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێ جارێكی تر هه‌نگاوی پته‌وكردنه‌وه‌ی گیانی یه‌كبوون و كاركردنی هاوبه‌ش بنێنه‌وه‌، خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان بكه‌ن به‌ بنه‌مای كاركردنیان بۆ خۆشگوزه‌رانی كوردستان، هەروەها دەبێ‌ رێكەوتننامەی یەكی پتەوو بەهێز لە نێوان گشت هێزولایەنەكان بەتایبەت پارتی ویەكێتی واژۆ بكرێت، چیتر سیمای دوو ئیدارەیی و ناكۆكیی و ناتەبایی نەمێنێ‌ كە هۆكاری نەهامەتی بوونە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا.. 
گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی رەسەنی رۆژهەڵاتی ناوین، دەیان ساڵە بە هۆی داگیركردنی خاك و نیشتیمانی چەوساوتەوە و  لە هەرٍەشەی سرٍینەوە و لەناوبردنی شوناس و مێژوو دابووە،  تا ئەوەی لە پێناو رزگاربوونی خاك و نیشتیمانی دەستی بە چەندین شۆرشی و بزاڤ كردووە لەسەر دەستی سەركردە شۆرشگێر و ئازادیخوازەكانی سەردەمی خۆیان تا بە ئەمرٍۆ، هەروەها ئەگەر هەڵوەستەیەك لە سەر مێژوو ئامانجی زاڵهێزان و ئەوانەی ناوچەكەیان زۆر بێ‌ بەزییانە دابەشكرد، بكەین دەبینن كە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدرێژی مێژووبۆتە چەقی یەکلاکردنەوەی ململانێ ی زلهێزەکان وکەمن ئەوانەی ئەسپی خۆیان لێ تاونەدابێت وخۆی تەجروبە نە کردبێت ئاخۆ وڵاتی زلهێزخەمی بەرژەوەندیەکانیان یان له خەمی دانیشتوانی ئەوجەمسەرەن؟ زۆربەی وڵاتە زلهێزەکان یاخود باڵا دەستەکان ئەوەندی بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەوێت نیو ئەوەندە لە خەمی دانیشتوانی ئەو وڵاتەنە نین سروشتی خاکی زۆربەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست خواپێ دراون ودەوڵەمەندن بە سەرچاوەی کانزایی گرنگ وەک دەڵێن هەرشینەوبۆ جوامێرێکە شین وشایی زلهێزەکانیش بۆسەرچاوە بە نرخەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستەو دەیانەوێت بەپاساوی جۆراوجۆرومافی مرۆڤ دەستی خیانەت ودووفاقی خۆیان بگەیەنن بەوشوێنە ساڵانەش لە ناوەندە ئەکادیمیەکانیان توێژەرانیان توێژینەوەی گرنک پێشکەش دەکەن تایبەت بستراتیژودانانی پیلانی دوورمەوداو درێژخایەن بۆ تەداخول کردن و دەست خستنە نێوکاروباری ناوخۆی وڵاتان یەکێک لەبه‌رنامە ستراتیژیەکانی زلهێزان سیاسەتی كۆلۆنیالیزمی ڕاستە لەسەردەمەی ئێستادا بەشەڕ کەمتر تەداخول وپێشێڵی سەروەت وسیادەی وڵاتان دەکەن بەڵام بەسیاسەتی خۆنزیک کردنەوە دەبڕژێنە سەر ئامانجەکانیان ولەڕێی بڕوبیانووی جۆراوجۆر سیاسەتی ئابوریش دەستەبەردەکەن، سیاسەت و بەرنامەی کاریان ئەوەیە نەدۆستی هەمیشەی و نەدووژمنی هەمیشەیین بەرژەوەندیەکانیان لەکوێ بێ لەوێن هەروه‌ها بەردەوام بەوەگەشە دەکەن کەکێشە ناوخۆییەکانیان فڕێ بدەنە دەرەوەی وڵاتیان وسەرقاڵکردن وغافڵکوژکردنی دانیشتوانیان بۆئەوەی تەرکیزیان لەسەر کێشە ناوەخۆییەکانیان نەمێنێ وە پاراستنی باڵادەستی خۆیان لەجیهان.





ئەم هەواڵە 3664جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad