English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەشعان جبووری: بارزانی و پارتەكەی هەمیشە لە لووتكەدان
2019-02-10 [05:01 AM]

ZNA-هه‌ولێر


مەشعان جبووری، سیاسەتمەداری عێراق دەڵێ، بارزانی و پارتەکەی، سەلماندیان کە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستاندا، ھەمیشە لە لوتکەدان. دەشڵێ، ھەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد ئەرێنییە.

جبووری، بەھێزبوونی پەیوەندییەکانی بەغدا و ھەولێر، بۆ حیکمەتی سەرۆک بارزانی دەگێڕێتەوە و دەشڵێت: "دوای ساڵی ٢٠٠٦، یەکەم جارە پەیوەندییەکانی بەغدا و ھەولێر لە ئاستێکی وەھا باشدان، بە تایبەت نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆک عادل عەبدولمەھدی، ھەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد، ئەرێنییە و لەگەڵ ئەوەدایە کێشەکان بە گفتوگۆ چارە بکرێن".

ئەو کەسایەتییە سیاسییە پێشی وایە، سەرۆک بارزانی و پارتەکەی سەلماندیان کە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستاندا ھەمیشە لە لوتکەدان، بێگومان پرۆسەی سیاسییش لە عێراق و کوردستاندا بەبێ سەرۆک بارزانی و پارتی بەڕێوە ناچێت و کەسیش ناتوانێت خۆی بەسەر گەلی کورددا بسەپێنێت.

جبووری دەڵێت: "بارزانی توانیی گۆڕانگارییە سیاسییەکانی عێراق لە بەرژەوەندیی گەل و ھەرێمەکەی بەکار بھێنێت، بینییشمان لە دەنگدانی بوودجەدا توانییان پشکەکەی خۆیان بچەسپێنن، جگە لەوە، سەرۆک بارزانی توانیویەتی پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ تەواوی وڵاتان ھەبێت، ھەروەھا توانی مەیلی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپاش بۆ کوردستان ڕابکێشێت."

ئەو، سەبارەت بە بیرۆکەی دامەزراندنی ھەرێمی سوننەیش دەڵێت: "دوای ئاوارەبوونی عەرەبە سوننەکان بۆ ھەرێمی کوردستان، بیرۆکەی دامەزراندنی ھەرێم لایان دروست بوو و ھەروەھا ناوچە سوننەنشینەکانیش لەگەڵ ئەوەن ھەرێمێکی ھاوشێوەی کوردستانیان ھەبێت، ئێستاش سوننەکان ستایشی سەرۆک بارزانی و ھەرێمی کوردستان دەکەن، کە توانییان ھەرێمێکی وەک کوردستان لە ناوچەکەدا بۆ خۆیان دروست بکەن."





ئەم هەواڵە 9049جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad