English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوننه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكان
2019-02-11 [06:09 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی هاوپەیمانێتی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری رایگەیاند: "زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتەی سوننە لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکان لە عێراق، له‌ كاتێكدا بەپێی دەستوور نابێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە".

ئاماژەی بەوەشدا، شانە نووستووەکانی داعش لە ناوچە بیابانەکانی رۆژئاوای عێراق جموجۆڵی سەربازیان هەیە.

ماوه‌یه‌كه‌ و به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانه‌ نھێنی و له‌ ناكاوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و پاش بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كگانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا، به‌شێكی زۆری لایه‌نه‌ شیعه‌كانی عێراق هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق چڕكردووه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه‌، حكوومه‌یته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناچار بكه‌ن كار بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه‌ بكات.

 محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌ واشنتنه‌وه‌ رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان بنكه‌ی سه‌ربازییان نییه‌ و كاریان راوێژ و مه‌شقكردنه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق و به‌ ئاگاداریی حكوومه‌ته‌كانی پێشووتر و حكوومه‌تی ئێستا له‌ عێراقن.





ئەم هەواڵە 7693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad