English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆکارێکى نوێى دروستبوونى زیپکە دەستنیشانکرا
2019-02-12 [10:04 AM]

هەولێر _ ZNA


 


زیپکە زۆرجار لەسەر پێستت دەردەکەویت و لەوانەیە هەندێک جار هۆکارەکەى زانراوبێت، بەڵام زۆر زیپکە هەن کە هۆکارى دەرکەوتنیان نازانرێت و بەمەش گرفت بۆ کەسەکە دروست دەکات.

زۆرجار هۆکارى وەک هۆرمۆن و تەمەن و خۆراک وەک سەرەکیترین هۆکارى دەرکەوتنى زیپکە دەزانرێن کە لە راستیدا هەموو ئەمانە راستن و لەم سۆنگەوە پسپۆرانى تەندروستى و خۆراک دەستنیشانى هۆکارێکى تریان کردووە کە برێتیە لە جۆە ڤیتامێنێک.

توێژەران باس لەوە دەکەن کە ئەگەر رێژەى ڤیتامین B12، لە جەستەدا بەرز بێتەوە دەبێتە هۆى ئەوەى هەندێک بەکتریا گەشە بکەن و ببینە هۆى دەرکەوتنى زیپکە لە هەندێک ناوچەى پێست.

توێژەرانى زانکۆى کالیفۆرنیاى ئەمریکى جەخت لەوە دەکەنەوە کە دەبێت لە هەندێک کاتدا ئەو خۆراکانە کەم بکرێنەوە کە دەڵەمەندن بەم ڤیتامینە. و گرنگترین ئەو خۆراکانەش کە دەوڵەمەندن پێى بریتین لە گۆشت، شیرەمەنى، هێلکە، ماسى و نان.

توێژەران باس لەوەش دەکەن ئەو بەکتریایەى کە وەک مشەخۆرێک لەسەر ڤیتامین B12، دەژى بە " Propionibacterium " ناسراوە و دەست نیشانى هۆکارى دەرکەوتنى زیپکە دەبێتە رێکارێکیش بۆ چارەسەر کردنی.

زیپکە یەکێکە لەو گرفتە تەندروستى و جوانکاریانەى کە زۆرجار لە تەمەنى سەرەتاى لاوێتیدا دەردەکەویت و لە هەندێک تەمەنی تریشدا لە هەندێک بارودۆخدا دروست دەبن.





ئەم هەواڵە 7999جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad