English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر دەستگیر کردنی ئەوس خەفاجی ھۆزێک ھەرەشەی شۆرشی میللی دەکەن
2019-02-12 [06:15 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12/2/2019 ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانێتی فه‌تح، هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌وس خه‌فاجی، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باسی ئاشكراكرد كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی به‌غدا ده‌ستگیر كرابوو.

ئه‌سه‌دی ده‌ڵێت: "ئه‌وس خه‌فاجی به‌هۆی بوونی چه‌ندی باره‌گای رێگاپێنه‌دراو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، كاتێك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چوون بۆ ئه‌و باره‌گایانه‌، ئه‌وس خه‌فاجی ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ دابخرێن و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌".

ده‌رباره‌ی ده‌رچوونی بڕیار بۆ داخستنی ئه‌و باره‌گایانه‌ش كه‌ ماوه‌ی 6 ساڵه‌ كراونه‌ته‌وه‌، سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ده‌ڵێت: "پێشتر ئه‌و باره‌گایانه‌ له‌ژێر ناوی ئاشته‌وایی نیشتمانی كرابوونه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ ئه‌وس خه‌فاجی راوێژكار بووه‌ له‌ ئاشته‌وایی نیشتمانی. به‌ڵام دواتر وه‌ك هێزی ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس به‌رده‌وام بووه‌، ئه‌وه‌ش هێزێكی نافه‌رمییه‌ و سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی نییه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبیش بووایه‌ هه‌ر داده‌خرا، چونكه‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڕیاریداوه‌ هیچ باره‌گایه‌كی حه‌شد له‌ناو خه‌ڵكی سڤیل و شاره‌كان نه‌كرێنه‌‌وه، داخستنه‌كه‌شیان به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه‌ فه‌رمی نین نه‌ك هیچ هۆكارێكی دیكه‌‌".

رۆژی هه‌ینی رابردووش، هۆزی خه‌فاجه‌ كه‌ ئه‌وس خه‌فاجی سه‌ر به‌و هۆزه‌یه‌، "هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپاكردنی شۆڕشی میللیان كردبوو ئه‌گه‌ر بێتو تا ماوه‌ی 24 كاتژمێر، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس ئازاد نه‌كرێت".

له‌ ڤیدیۆیه‌كدا یه‌كێك له‌ شێخه‌كانی خه‌فاجه‌ ده‌رده‌كه‌وت و له‌ناو باره‌گای ئه‌و لیوایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دایخست هه‌ڕه‌شه‌ی كرد و گووتی: "شۆڕش به‌رپا ده‌كه‌ین".





ئەم هەواڵە 8299جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad