English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری ئەمەریكا بەوەكالەت گەیشتە عێراق
2019-02-12 [07:17 AM]

ZNA – هەولێر


وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرسانی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق، گەیشتە بەغدا.

ئەمڕۆ سێشەممە پاتریک شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت بە سەردانێکی ڕانەگەینراو گەیشتە بەغدا و ڕایگەیاند، مەبەست لە سەردانەکەی جەختکردنەوەیە لە گرنگی سەروەری خاکی عێراق و گفتوگۆکردن سەبارەت بە  داهاتووی سوپای ئەمریکا لە عێراق.

بەپێی زانیارییەکان، لە یەکەم سەردانی پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت بۆ عێراق، پرسی کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە سوریا لەگەڵ سەرکردەکانی سوپای وڵاتەکەی تاوتوێ دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە چاوی بە بەرپرسانی عێراقی بکەوێت و لە ناویانیشدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ئەم سەردانەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت لە کاتێکدایە مانگی ڕابردوو دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ چاودێریکردنی ئێران هێزەکانی سوپای وڵاتەکەی لە عێراق دەمێنێتەوە.

                                                                





ئەم هەواڵە 8203جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad