English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا بەرزبوەتەوە
2019-02-13 [04:58 AM]

ZNA-هەولێر


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت 91 سەنت بەرزبوەتەوە بە رێژەی لەسەدا 1.15، نرخی یەك بەرمیل گەیشتوەتە 62.69 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 69 سەنت بەرزبوەتەوە بە رێژەی لەسەدا 1.3 و نرخی یەك بەرمیل گەیشتوەتە 53.10 دۆلار.

ئەوەش لە كاتێكدایە، رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك) لە چەند راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، لە مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵدا بە رێژەیەكی بەرچاو وەبەرهێنانەكانی نەوتی خاوی كەمكردوەتەوە.


وڵاتی سعودیەش كە پێشەنگی وەبەرهێنانی نەوتە لە جیهاندا رایگەیاندوە، وەبەرهێنانەكانی نەوتی وڵاتەكەی لە مانگی ئازاردا بە رێژەی نیو ملیۆن بەرمیل رۆژانە کەمدەکاتەوە. 





ئەم هەواڵە 5587جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad