English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق: ناردنی نەوت و بەشە بودجەى هەرێم ڕێككەوتنی لەسەر كراوە
2019-02-13 [06:41 AM]

​ZNA – هەولێر


عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لە دواى دەرچوونى ڕێنماییەکانى وەزارەتى دارایی بودجەى هەرێم خەرجدەکرێت.

عادل عەلدولمەهدى لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەوانى هەفتانەى خۆیدا ڕایگەیاند، میکانیزی ناردنی نەوت و بەشە بودجەى هەرێم هەیە و پێویستى بە ڕێککەوتنى نوێ نییە.

ڕاشیگەیاند، دەبێت هەرێم ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات و لەسەر ئەوەش ڕێککەوتووین، هەروەها پرسی جێبەجێکردنی بودجەش پەیوەندی بە وەزارەتى داراییەوە هەیە و هەرکات وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکانی خەرجکردنی دەرکرد، ئەوە دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنیان لە هەموو یەکە داراییەکاندا.

عادل عەبدولمەهدی ئاماژەى بەوەشکرد، لەدوای دەرچوونی ڕێنماییەکانی وەزارەتى دارایی، بودجەى هەرێمی کوردستان و سەرجەم یەکە داراییەکانی دیکە خەرجدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حەوتی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی کۆبوەوە و لە راگەیەندراوێکیشدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبونەوەکەدا ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى بۆ گفتوگۆى به‌رده‌وام و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان لەگەڵ بەغدا دووپات كراوەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 9139جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad