English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حزبوڵای عێراق :ئەگەر حكومەتی عێراق ئەمەریكا دەرنەكات ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە
محمد موحى
2019-02-13 [06:52 AM]

ZNA – هەولێر


حزبوڵای عێراق ھەڕەشەی بەرەنگاربوونەی چەكداریی لە ھێزەكانی ئەمریكا دەكات ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كار بۆ دەركردنیان نەكات.

گوتەبێژی حزبوڵای عێراق، محەمەد موحی ، ھەڕەشەی بەرەنگاربوونەی چەكداریی لە ھێزەكانی ئەمریكا كرد و رایگەیاند: "ھێزەكانی ئەمریكا داگیركەرن، ئەگەر حكومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران كار بۆ دەركردنی ئەو ھێزانە نەكەن، ئەوا گەل و بەرەی مقاوەمە مافی خۆیانە بە چەك بەرەنگارییان ببنەوە".

 ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ له‌ كاتێكدایه‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌ وه‌كاله‌ت له‌باره‌ی نه‌یارێتی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ عێراق، له‌ به‌غداوه‌ گووتی: "ئێمه‌ له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق لێره‌ین و ئه‌ركه‌كانی خۆشمان ده‌زانین".

حزبوڵای عێراق، حكومەتی پێشووی حەیدەرعەبادی به‌ به‌رپرسیاری هەبوونی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ده‌زانێت".

 





ئەم هەواڵە 8842جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad