ZNA- ھەولێر
یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ھاتە نێو رکابەری ھەردوو یانە گەورەکەی ئیسپانیا ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی ھێرشبەرێک.
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی، بەرپرسانی یانەی لیڤەرپول پەیوەندییان بە بریکاری کارەکانی لۆکا جۆڤیتچ کردووە بەمەبەستی گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو یاریزانە.
لەھەواڵەکە ھاتووە، یانەی لیڤەرپول دەیەوێت لەھاوینی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ لۆکا مۆربکات بۆ ئەوەی بیکاتە ھێرشبەری سەرەکی لە تیپەکەی.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، بەم شێوەیە یانەی لیڤەرپول دەچێتە نێو رکابەری ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لە سەر بەدەستھێنانی تواناکانی گۆڵکاری بۆندسلیگا.
لۆکا جۆڤیتچی سڕبی ھێرشبەری یانەی فرانکفۆڕت تەمەنی ٢١ ساڵە و لە ئێستادا گۆڵکاری خولی ئەڵمانییە و بووتە جێگەی چاوتێبڕینی یانە گەورەکانی ئەوروپا.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9727جار خوێندراوەتەوە |