English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی لە جەستە ڕوودەدات ئەگەر ڕۆژانە هەنگوین و دارچینی بخۆیت
2019-02-14 [01:25 AM]

هەولێر _ ZNA


 

هەنگوین و دارچینی دوو پێکهاتەن بەیەکەوە تامێکی تایبەتییان هەیە، تێکەڵکردنی ئەم دوو خۆراکە چەندین کاریگەریی ئەرێنیی تەندروستی هەیە لەسەر جەستە.

بۆ هەزاران ساڵ، خەڵکی هەنگوین و دارچینییان تێکەڵکردووە وەکو دەرمان بۆ چەندین جۆری نەخۆشیی و یەکێکە لە پێکهاتە بەناوبانگەکانی دەرمانی نەریتی چینە.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "FoodPrevent"دا ئاماژەی بە ژمارەیەک کاریگەریی تەندروستی خواردنی تێکەڵەی هەنگوین و دارچینی کردووە، کە لەلایەن توێژەران و پسپۆڕانی بواری خۆراکییەوە ئاشکراکراون، لەوانە:
 

-پێدانی وزەی جەستەیی:

هەنگوین پێکدێت لە ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدراتی ساددەی سروشتیی، کاربۆهیدراتی ساددەش بە خێرای جەستە دەتوانێت هەرسی بکات و وزەیەکی خێرا بە جەستە ببەخشێت.

-دەوڵەمەندە بە چەندین جۆری ئەنتایئۆکسیدێنت:

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی بڵاوکراوەی "U.S. National Library of Medicine"دا، ئەنتایئۆکسیدێنتەکانی ناو پێکهاتەی ئەم تێکەڵەیە، سەلمێنراون کە مەترسیی چەندین نەخۆشیی و گرفتی تەندروستیی کەمدەکەنەوە، لەوانە، جەڵتەی دڵ، چەند جۆرێکی شێرپەنجە، پاراستنی تەندروستی چاو، هەتا تاریکتربێت ڕەنگی هەنگوینەکە کاریگەرییە تەندروستییەکان بەهێزتر دەبێت.

-تایبەتمەندیی دژەبەکتریا و دژەهەوکردنی هەیە و یارمەتی چارەسەرکردنی کۆکە دەدات:

بەپێی توێژینەوەیەکی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەی " Family Practice"دا، ئاشکرایان کرد کە هەنگوین سەختیی و خراپی کۆکە کەمدەکەنەوە لە منداڵان و کەسانی پێگەیشتوودا.

-هاوسەنگکردنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا:

بەگوێرەی دەرەنجامی کۆمەڵێک تویژینەوەی بڵاوکراوەی " U.S. National Library of Medicine"دا، دۆزیویانەتەوە کە دارچینی ڕێژەکانی گلوکۆز لە خوێندا کەمدەکەنەوە و بەجێگیری دەیهێڵێتەوە.

-کەمکردنەوی مەترسیی تووشبوون بە ژمارەیەک  نەخۆشیی:

بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی هۆنگ کۆنگ، ئەوەیان خستووەتەڕوو کە " polyphenols "ی ناوپێکهاتەی دارچینی، بەرپرسە لە کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی.

-کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی بەکتریا و کەڕوو:

پێکهاتەی " cinnamaldehyde"ی ناوپێکهاتەی دارچینی، بەپێی توێنەوەیەک سەلمێنراوە، هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی بەکتریایی وەک سالمۆنێلا و لیستەریا و هەر گەشکردنێکی کەڕوو.





ئەم هەواڵە 10318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad