English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەهرام نازری و دەوڵەتمەند خالۆف کۆنێرتێک لە لەندەن سازدەکات
2019-02-14 [06:06 AM]

ZNA – تاران


موزیکزان و گۆرانیبێژی کورد شەهرام نازری و موزیکزان و گۆرانیبێژی تاجیکی دەوڵەتمەند خالۆف، لە لەندەن لە بەریتانیا کۆنسێرتێک سازدەکەن.

 

کۆنسێرتەکە بە بۆنەی دەستپێکی پڕۆژەی نوێی هونەریی بە ناوی "زمانی عەشق" و هەروەها رۆژی جیهانی زمانی دایکی، لە 24 ئەم مانگە لە هۆڵی "باربیکەن" بەڕێوەدەچێت.

 

پڕۆژەی "زمانی عەشق" بە مەبەستی ناساندنی پێگە و پەرەپێدان بە زمانی شێعری و گێڕانەوەی ئاڵووگۆڕی وشەکانی "ئەوین، ئاشتی و یەکێتی کۆمەڵایەتی" ئەنجام دەدرێت.

 

ئەم پڕۆژە توێژینەوەییە بە ڕوانینی جیاواز و بە پشتیوانی رێکخراوی یۆنسکۆ لە ساڵی 2003، 30 کەسایەتی بەرچاو و ناودار لە چوارچێوەی یازدە وڵاتی کیشوەری ئاسیا لە سووریاوە تاکوو هیندستان پێشکەش دەکرێت و رۆڵی بەرچاوی ئەوان لە پاراستنی شوناسی کەلتووری دەخاتەڕوو و بە هاوکاریی چەندین زانکۆی نێودەوڵەتی لەوانە: زانکۆی ئێکسفۆڕد، زانکۆی کامبریج و رێکخراوی یۆنسکۆ ئەنجام دەدرێت.  

 

 

مەنسوور جیهانی

 





ئەم هەواڵە 7303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad