English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنەوەی چا دوای نانخواردن چی لەجەستە دەکات
2019-02-17 [09:34 AM]

هەولێر _ ZNA



 

خەڵکی زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئاسیا، لە کۆنەوە لەگەڵ خواردنەوەی چا راستەوخۆ دوای نانخواردن راهاتوون و تا ئێستاش زۆرینەی خەڵکی ئەو ناوچانە پاش نانخواردن چا دەخۆن.

تا ئێستا چەندین توێژینەوەی تایبەت لەسەر خواردنەوەی چا و کاریگەریی لەسەر جەستەی مرۆڤ ئەنجامداوە و زۆرینەیان ئەوەیان ئاشكراکردووە، سەرەڕای سوودە گرنگەکانی چا، ئەگەر لەکاتی گونجاودا نەخورێتەوە زیانی تەندروستیی لێدەکەویتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی healthinnovationexchange ئەو ماددە تفتەی لەچای سروشتیدا هەیە، کاریگەریی خراپ لەسەر کرداری هەرس لە جەستەی مرۆڤدا دادەنێت ئەگەر راستەوخۆ پاش نانخواردن بخورێتەوە.

لە حاڵەتێکی تردا ئەگەر ژەمی خواردنەکە لە پڕۆتین پێکهاتبێت، ئەوا ئەو ماددە تفتەی لە چادا هەیە کار لە پڕۆتینەکە دەکات و کرداری هەرس ئاڵۆزدەکات و دوایدەخات. جگە لەوەش کاریگەریی لەسەر ماددەی ئاسن دادەنێت و ناهێڵێت بڕی پێویست بگات بەجەستە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئاسن رەگەزێکی گرنگە لەجەستەدا بۆ رێکخستن و گەیاندنی ئۆکسجین بە بەشەکانی جەستە و کەمی ئاسن لەخوێندا گرفتێکی تەندروستییەوە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی مردن.

ئەو ماڵپەڕە لە هەواڵەکەدا ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی پزیشکییدا کردووە، ئەوەی خستووەتەڕوو راستەوخۆ خواردنەوەی چا دوای نانخواردن دەبێتە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دڵ.

لەلایەکی ترەوە توێژینەوەیەکی پزیشکیی چینی ئەوەی ئاشکراکردووە، خواردنەوەی چای سروشتیی راستەوخۆ پاش نانخواردن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکات، بەتایبەتی لەو کەسانەدا کە جگەرەی لەگەڵ دەکێشن





ئەم هەواڵە 5086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad