English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لە ئەمساڵدا تۆمارکرد
2019-02-17 [05:07 AM]

ZNA-هەولێر


نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لە ئەمساڵدا  تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٣١ سەنتە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٥ دۆلار و ٨١ سەنتە.

بەرزبونەوەی نرخی بۆ ئەم ئاستە دوای ئەوە دێت سعودیە بەرهەمهێنانی نەوتی لە بەشێک لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی وڵاتەکەیدا راگرت و  نرخی نەوت بەڕێژەی ٣% بەرزبوەوە و بەرزترین ئاستی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردووەوە تۆمارکرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵدا نرخی نەوتی برێنت بۆ ئاستی ٥٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.





ئەم هەواڵە 8767جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad