English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوەیەك: ئەم جۆرە ڕاهێنانە بەسوودترینە بۆ دابەزاندنی كێش
2019-02-17 [07:02 AM]

​ZNA – هەولێر


توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ڕەنگە ڕاهێنانی کورت و خێرا زۆر باشتربێت لە ڕاهێنانی درێژخایەن بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

ماڵپەڕی بی بی سی توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا زاناکان ئاشکرایانکردووە کە ڕەنگە ڕاهێنانی کورت و خێرا باشترین ڕێگەبێت بۆ دابەزاندنی کێش.

توێژینەوەکە لەسەر ٣٦ لێکۆڵینەوەی کۆن کرابوو لەسەر ئەم بابەتە، هەرچەندە هەموو بەشداربووەکان بە گشتیی کێشیان دابەزیبوو، ئەوانەی کە ڕاهێنانی کورت و خێرا و گەرموگوڕیان  ئەنجامدابوو، بە ڕێژەی ٢٦% کێشیان زیاتر دابەزیبوو بە بەراورد بەوانەی کە ئەم ڕاهێنانەیان ئەنجام نەدابوو.

توێژەرەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو، ڕەنگە ئەم جۆرە ڕاهێنانە (کە نازناوی "Hiit"ی پێدراوە) بۆ هەموو کەسێک گونجاو نەبێت.

دەشڵێن، "ئەم جۆرە ڕاهێنانە ئەگەری برینداربوون و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن زیادەکات."

ڕاهێنانەکە "Hiit" پێکهاتووە لە ژمارەیەک ڕاهێنان، لەوانە، مەلەکردن و پاسکیلسواری و ڕاکردن و بۆکسێن، هەمووی لە ماوەی ٢٠ خولەک ئەنجامبدرێت و ماوەیەکی کورت پشوو وەربگیرێن لە نێوانیاندا.

 





ئەم هەواڵە 4687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad