English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخرا
2019-02-18 [04:56 AM]

ZNA-هەولێر


هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بەڕێوەبچێت بەڵام کۆبونەوەکە بۆ کاتێکى نادیار دواخراوە.

جوان حەسەن ،ئەندامی فراکسیۆنی برایەتی لەنێو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لەسەر پشکی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان راگەیاند: "لەلایەن سکرتێری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە پێمان وتراوە کە ئەو کۆبوونەوەی بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت دواخرا بۆ کاتێکی دیکە".

بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەمە 18/02/2019 بەپێی خشتەیەک کە پێشتر لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەوە بۆ ئەندامەکان نێردرابوو، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەنجامبدرێت، بەڵام کوبوونەوەکە نەکرا.

لە ڕۆژی 5ی شوباتی 2019، پارتی و یەکێتی لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ دووشەممە 18ی شوبات لە هەولێر بکرێت، بەڵام دواتر بەرپرسانی یەکێتی لە شوێنی کۆبوونەوەکە پاشگەز بوونەوە و پێداگریشیان لەوە کرد کە دەبێت پارێزگاری کەرکووکیش دەستنیشان بکرێت.


K24
 





ئەم هەواڵە 3484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad