English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەتوانی بە ٣ خۆراک  کەمی ڤیتامین B12 چاره‌سه‌ربكەی
2019-02-18 [10:28 AM]

هەولێر _ ZNA



كه‌می ڤیتامین B12 ئه‌گه‌ر به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی بهێڵدرێته‌وه‌، ده‌شێت كێشه‌ی راسته‌قینه‌ بۆ كه‌سه‌كه‌ دروستبكات، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ئاسانه‌و ده‌كرێت ته‌نیا به‌ خۆراكی هاوسه‌نگ چاره‌سه‌ر بكرێت.

ڤیتامین B12 ڤیتامینێكی گرنگه‌ بۆ له‌ش یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی خرۆكه‌ی سوور ده‌دات و كه‌می ڤیتامینه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌می خڕۆكه‌ سووره‌كان له‌ خوێندا، ئه‌مه‌ش واده‌كات خانه‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ئۆكسجینی پێویستیان پێنه‌گات و به‌مه‌ش كێشه‌ بۆ دڵ و سییه‌كان دروستده‌بێت.

شیرو هێلكه‌ بڕێكی باش ڤیتامین B12یان تێدایه‌، به‌ڵام ئه‌م خۆراكانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامینی بی 12 له‌وانه‌ش ماسی سه‌له‌مون كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نایابی ڤیتامین B12یه‌، گۆشت كه‌ بڕێكی زۆر له‌م ڤیتامینه‌ له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا گۆشتی سوور به‌ڵكو گۆشتی په‌له‌وه‌ره‌كانی وه‌ك قه‌ل و مریشك و قازو مراویش، په‌نیر به‌تایبه‌تی بۆ كه‌سانی رووه‌كخۆر سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئه‌م ڤیتامینه‌یه‌.

نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین B12 ئه‌مانه‌ن:- هه‌ستكردن به‌ ماندوێتی زۆر، هه‌ناسه‌بڕكێی دوای جوڵه‌ی كه‌م، خێرابوونی لێدانی دڵ، سه‌رئێشه‌، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن، دروستبوونی برین له‌ناو ده‌مدا.





ئەم هەواڵە 9685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad