English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپـرسێکی کورد له‌ سوریا: ئه‌گه‌ر ناچار بن ئه‌وا لەگەڵ ئەسەد ڕێکدەکەون
2019-02-18 [01:10 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپـرسێکی کوردی سوریا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد لە پاش کۆتاییهاتنی شەڕی داعش دەستبەرداریان نەبن وتیشی، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا هیچ کارێک بۆ پاراستنیان لە هەڕەشەکانی تورکیا نەکەن، ئەوا ناچار دەبن لەگەڵ ئەسەد ڕێکبکەون تاوەکو هێزی لەشکری بۆ سەر سنوورەکان ڕەوانەبکات.

شەوی یەکشەممە ئاڵدار خەلیل بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی لە لێدوانێکیدا رایگه‌یاند، وڵاتان بەرپـرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقیـیان بەرامبەر بە کورد لەسەر شانە کە توانیان سنوورێک بۆ داعش دابنێن و نەهێڵن ئەو هەڕەشە تێرۆرستیـیە بۆ سەر ئەوروپا گەورەببێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ داوای لە فەڕەنسا کرد وەک ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش هەوڵ بدات ناوچەکەیان لە هەڕەشەکانی تورکیا بپارێزن، وتیشی، فەڕەنسا دەتوانێت پـێشنیاربکات هێزێکی نێودەوڵەتی لە نێوان ئەوان و تورکەکان دابنرێت بە هاوشێوەی هێزی یونیفیل ئەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر سنووری نێوان ئیسرائیل و باشوری لوبنان دایناوە.

داواشیکرد فەڕەنسا لەو هێزە بەشێک بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئەگەر ئەو هێزە نێودەوڵەتیـیەش نەبێت، ئەوا دەکرێت ناوچەیەکی قەدەغەی فڕین بەسەر ئاسمانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دابمەزرێنرێت تاوەکو ڕێگە لە هێزی ئاسمانی تورکیا بگیرێت.

ئاڵدار روونی كرده‌وه‌، ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا هیچ کارێک بۆ پاراستنیان لە هەڕەشەکانی تورکیا نەکەن، ئەوا ناچار دەبن لەگەڵ ئەسەد ڕێکبکەون تاوەکو هێزی لەشکری بۆ سەر سنوورەکان ڕەوانەبکات.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، مەرجیان بۆ حكومه‌تی سوریا ئەوەیە، دەبێت ئەو هێزەی لەسەر سنوورەکان جێگیردەکرێن لە خەڵکی ناوچەکە بن و لە ڕووی ئیداریـیەوە سەر بە لەشکری سوریا بن. لە بەرامبەریشدا ئامادەن بەشێک لە کێڵگە نەوتیـیەکانی ناوچەکەیان بدەنەوە دەستی حكومه‌ت و داهاتەکانی باجیش لەگەڵیدا دابەشبکەن و ئاڵای حکومەتی سوریاش بەرزبکەنەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 3166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad