English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى: هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت خێرا ده‌بن
2019-02-18 [01:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، رایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم خێرا ده‌بن.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، كه‌ دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌نجامیدا، گوتى: له‌ 6ى 11ى ساڵى رابردووه‌وه‌ چاوه‌ڕوانین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌، فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌ دواین ساته‌كاندا بڕیاریاندا به‌شدارى له‌ دانیشتنى په‌رله‌مان نه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها گوتیشى: ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ رێككه‌وتنى 5ى شوبات و هه‌ر كاتێك یه‌كێتى هاتنه‌وه‌ پێش، كاندیدى ئێمه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاتى په‌رله‌مان ده‌كشێته‌وه‌ و ئه‌و پۆسته‌ راده‌ستى یه‌كێتى ده‌كرێته‌وه‌.

ئومێد گوتى: سوپاسى هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هاوپه‌یمانمان بوون له‌ سه‌رخستنى ئه‌و پرۆسه‌یه‌، هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان یه‌كه‌م كلیلى هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و كوردستانێكى به‌هێز.





ئەم هەواڵە 3730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad