English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕازیبووە پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان خەرج بكات
2019-02-19 [05:21 AM]

ZNA – هەولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی بارزرگانی كوردستان ئاشكرای دەكات بەشێوەی زارەكی عادل عەبدوولمەهدی رەزامەندی داوە پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان رەوانە بكات.

محەممەد ئەمین فارس، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی پەرلەمانی عێراق بە باسی راگەیاند: لەسەر پرسی پارەی جوتیاران "رۆژی 16ی شوبات لەگەڵ د.فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق كوبوینەوە، لەو كۆبونەوە ئەوەم پێی راگەیاند كە لە بودجە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2015 و 2016 و 2017 جێگیركراوە، بەڵام وەزیری دارایی روونی كردەوە پێویست بەو جێگیركردنەش ناكات چونكە پارەك چۆتە سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانی عێراق".

ئەو دەشڵێت: وەزیری دارایی جەختی كردۆتەوە كە دەبێت وەزارەتی بازرگانی عێراق پارەكە بۆ جوتیارانی كوردستان خەرج بكەن، گوتیشی:" وەزیری دارایی دووپاتی كردەوە پارەكە خەرج دەكرێت، ئێمەش سەردانی وەزیری بازرگانی دەكەین بۆ ئەوەی لە كاتێكی نزیكدا پارەكە خەرج بكرێت".

ئەندامەكەی لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێراق روونیشی كردەوە، بودجە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و پارەی جوتیارانیش خەرج دەكرێت، گوتی: "پارەكە زیاتر لە 557 ملیار دینارە و شایستە دارایییەكانی جوتیارانە بۆ سێ ساڵ".

نەوزاد ئەدهەم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان گوتی، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕە پارەیەكی ئامادەكردووە و چاوەڕوانی دابینكردنی بڕە پارەیەكی ترە بۆ دابەشكردنی پارەی جوتیارانی كوردستان.

نەوزاد ئاشكراشیكرد:" وەزارەتی بازرگانی عێراق هەندێك پارەی كۆنى گەنمی جوتیارانى ماوە، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بەڵێنیداوە بڕێكی تریان پێ بدات كە نزیكی 77 ملیارە بۆ ئەوەی پارەكە رادەستی هەرێمی كوردستان بكرێت".

ئاماژەی بەوەشدا، چاوەڕوانی ئەوەن لەگەڵ جێبەجێكرنی بودجە ئەو بابەتەش یەكلایی بكرێتەوە، گوتیشی:"بۆ چۆنیەتی خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران چاوەروانی وەڵامی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقین، ئەگەر فەرمانەكە دەربچێت كێشەیەك نامێنێت، نوێنەرانمان لە بەغدا پێیان راگەیاندووین بە شێوەی زارەكی عادڵ عەبدولمەهدی رازی بووە پارەكە خەرج بكات، ئێستاش چاوەڕوانی بڕیارێكی فەرمی دەكەین".

پێشووتر بەغدا لەو 557 ملیار دینارە بڕیاریدا بوو 214 ملیار دینار بنێرێت، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمە رازی نەبوو داوای تەواوی شایستە داراییەكانی جوتیارانی كردووە.





ئەم هەواڵە 10312جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad