English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی بۆ جاری دووەم بەفەرمی داوای سێ مووچە لەعێراق دەكات
2019-02-19 [06:11 AM]

ZNA – هەولێر


 بۆناردنی پارەی سێ مووچەی ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان نوسراوی دووەم بۆ بەغدا دەكات، سەرچاوەیەكیش ئاشكرای دەكات وەزارەتی دارایی عێراق بڵێنیان داوە پارەكە بنێرن.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: وەزارەتی دارایی نوسراوی دووەمی بۆ بەغدا كردووە بۆ ئەوەی پارەی 3 مووچەی ساڵی رابردوو رەوانە بكەن، گوتی:" لە چەند رۆژی رابردوودا نوسراوی دووەم لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق كراوە و داوای ئەو سێ مووچەیە كراوە كە لە ساڵی 2018 نەیان ناردووە" .

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد: كاتێك نوسروای یەكەم بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردرا ئەوان رایان گەیاند بوو دوای پەسندكردنی بودجەی 2019 لەسەر ئە بابەتە قسە دەكەنەوە، گوتیشی:"وەزیری دارایی عێراق بە رێباز حەملانی راگەیاند بووپاش پەسندكردنی بودجەی 2019 بابەتی ئەو سێ مووچەیە قسەی لەسەر دەكرێت، بۆیە لەسەر قسەی ئەوان نوسراوی دووەمان كردووە و پێمان راگەیاندوون ئەوە بودجەی 2019 پەسندكرا بۆیە دەبێت ئەو مافەی هەرێمی كوردستان بدەنەوە كە زیاتر لە 952 ملیار دینارە".

سەرچاوەكە روونی كردەوە، پێویست بوو تاوەكو كۆتایی ساڵی 2018 بەغدا 12 بەشە بودجەی بۆ مووچەی مانگانەی فەرمانبەران لە ساڵی 2018 بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كردبوایە، بەڵام تەنها 9 مانگی رەوانە كردووە.

پێشووتر لە مانكی 12ی ساڵی 2018دا وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان نوسراوێكی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق كرد بوو بۆ پێدانی 952 ملیار دیناری پارەی سێ مووچەی ساڵی 2018.

دوای رێكەوتنی هەولێر و بەغدا لە ڕۆژی 19ی 3ی 2018 ، یەکەم وەجبەی ٣١٧ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دینارەکە، لەلایەن عێراقەوە لە ڕێگەی لقی بانکی ناوەندی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان نێردرا.

ئەو سەرچاوەیە دووپاتی كردەوە ئەگەر بەم نزیكانە ئەو بڕە پارەیە بدرێت ئەوە بەلای كەمی دوو مووچە لە مانگی 3 دابەش دەكرێت، گوتیشی: "مووچەی ئێستا بە پاشەكەوتەوە پێویستی بە 725 ملیار دینارە، ئەگەر 952 ملیارەكە بێت لەگەڵ داهاتی ناوخۆ ئەوە دووو مووچەی پێ تەواو دەكرێت".

 





ئەم هەواڵە 5827جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad