English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم کچە لەسەر پەیوەندی خۆشەویستی بەدەستی باوکی کوژرا 
2019-02-19 [11:46 AM]

ZNA- ھەولێر 




کچە کوردێک لە رۆژھەڵاتی کوردستان کوژرا و بەپێی بەدواداچوونی رێکخراوێکی مافی مرۆڤ، ئەو کچە بەھۆی پەیوەندی خۆشەویستییەوە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە: "کچێکی تەمەن ١٨ ساڵەی خەڵکی گوندی دارەلەکی سەر بە شاری مەھاباد بە ناوی لیدا ئەحمەدزادە بە دەستی باوکی کوژرا".
بەپێی راپۆرتی ئەو رێکخراوە: "پێشتر بڵاو کرابوویەوە کە لیدا خۆی کوشتووە، بەڵام دوای بەدواداچوونەکانی ھەنگاو دەرکەوت کە ناوبراو بە بیانووی ھەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی و لەلایەن باوکیەوە کوژراوە".
رێکخراوی ھەنگاو لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوەداوە: "باوکی لیدا دوای ئەوەی ئاگادار کراوەتەوە کە کچەکەی پەیوەندی خۆشەویستی ھەیە، نەیھێشتووە کچەکەی بڕوات بۆ قوتابخانە و بە چەکی تاپڕ کوشتوویەتی".
وەک ئەو رێکخراوە ئاماژەی پێکردووە، دوو ھەفتە بەر لە ئێستاش کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ھۆزان خواھشی بە بیانووی ھەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەلایەن باوکیەوە کوژرابوو.

ی.ا 
سەرچاوە| k٢٤
 





ئەم هەواڵە 5200جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad