English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید 
2019-02-19 [02:41 AM]

ZNA- ھەولێر 




لێژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوایەکی یانەی ریال مەدریدی رەتکردەوە بۆ لابردنی کارتێکی زەردی یاریزان سێرجیۆ رامۆس . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، لێژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوایەکی یانەی ریال مەدریدی رەتکردەوە بۆ لابردنی ئەو کارتە زەردەی یاریزان سێرجیۆ رامۆس وەریگرت لە یاری چوونی جامی شای ئیسپانیا لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، ئەگەر ھاتوو  رامۆس لەیاری گەڕانەوەی جامی شا لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە کارتێکی دیکە وەربگرێت ئەوا بێ بەش دەبێت لە یاری کۆتایی جامەکە ئەگەر یانەی ریال مەدرید سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی. 

بڕیارە لە ٢٧ی ئەم مانگە یانەی ریال مەدرید لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا میوانداری یانەی بەرشەلۆنە بکات و یاری یەکەم بە یەکسان بوونی ھەردوو یانە کۆتایی ھات بە ئەنجامی (١ - ١) ئەم ئەنجامەش لەبەرژەوەندی یانەی ریال مەدریدە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad