English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق: ترامپ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئێران ناوێت
جۆی هوود
2019-02-19 [03:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ نایه‌وێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران بكات، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاسمان و خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ر وڵاتێك به‌كار ناهێنێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا جۆی هوود وتی، لێدوانه‌كانی پێشووی ترامپ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات نایه‌وێ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگلێنه‌ شه‌ڕێك كه‌ پێویستمان پێی نییه‌، ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئێران ناوێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاسمان و خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هیچ شوێنێك و وڵاتێك به‌كار ناهێنێت، ترامپ هیچ پێشنیارێكی بۆ گۆڕانكاری یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا نه‌كردوه‌.

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی ره‌ت كرده‌وه‌ هیچ جوڵه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق هه‌بێت و ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ كۆنن.

 





ئەم هەواڵە 8833جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad