English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی خواردنی فستق 
2019-02-19 [04:55 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەگەڵ ئەوەی فستق خواردنێکی خۆشە و خەڵک بەشێوەی سادە دەیخۆن و ھەندێک جاریش لە پاقلاوە دروست کردن بەکار دێت و لەھەندێک شیرنەمەنی دیکەش بەکاردێت چونکە تامێکی خۆش دەبەخشێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەش فستق ھەندێک زیانی خۆی ھەیە و پێویستە خۆمانی لێ بپارێزین.

لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین زیانەکانی فستق : 

١.زۆر خواردنی فستق دەبێتە ھۆی زیاد بوونی کێشی مرۆڤ، چونکە رێژەیەکی زۆر لە کالۆری لە خۆ دەگرێت لەبەر ئەمە دەبێت بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بخورێت.

٢.فستقی فرێش رێژەیەکی کەم سۆدیۆم لە خۆ دەگرێت بەڵام فستقی سوورکراو رێژەیەکی زۆر سۆدیۆم لە خۆ دەگرێت و خواردنی رێژەیەکی زۆر لەم جۆرە فستقە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن. 

٣. خواردنی رێژەیەکی زۆر لە فستق دەبێتە ھۆی دروست بوونی چەندان کێشە لە کۆئەندامی ھەرس و ھەندێک لەم کێشانەش بریتین لە :
* گەورەبوونی سک .
* سک چوون .
* ھەندێک جاریش زۆر خواردنی دەبێتە ھۆی قەبزی .
* زۆر خواردنی فستق ئازار لە سکی مرۆڤ پەیدا دەکا.

٤. خواردنی فستق دەبێتە ھۆی دروست بوونی ھەستیاری(حەساسیە) لە لای ھەندێک کەس و لەوانەشە بە درێژایی ژیانی لەگەڵی بەردەوام بێت و کەسی تووشبوو نابێت بەھیچ شێوەیەک فستق و ئەو بەرھەمانە بخوات کە فستقی تێدایە، چونکە ژیانی دەکەوێتە مەترسی و ئەوانەی ھەستیاریان(حەساسیەیان) بە فستق ھەیە تووشی ھەندێک حاڵەت دەبن لەوانە:
- تەنگەنەفەسی .
- کۆکە و تێکچوونی دەنگی .
- تەسک بوونی قورگ .
- رشانەوە و سکچوون .
- سووربوونەوەی چاوەکان . 
- تاو لەرز. 
- ھەروەھا دروست بوونی ھەندێک پەڵە لەسەر پێست کە زۆر دەخورێت و لە زانستی پزیشکی بە شیری بەناوبانگە (Hives) .
- نزبوومبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن .

٥. فستق وەک چەرەزاتەکانی دیکە کەش وھەوای دەوروبەر کاریگەری لەسەر دروست دەکات و بەتایبەتی ئەگەر کەشەکە شێدار بوو و ئەمەش دەبێتە ھۆی گەشەکردنی فتریات و دەردەدانی ژەھر و دەبێتە ھۆی دروست بوونی چەندین نەخۆشی .


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 13468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad