English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەیس خەزعەلی وڵامی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەداتەوە
قەیس خەزعەلی
2019-02-20 [03:00 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەھللحەق لێدوانێكی كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بە سوكایەتی بە ھێزەكانی عێراق ناوبرد.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەھللحەق لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی، وەڵامی لێدوانێكی جۆی هود كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراقی دایەوە و گوتی، لێدوانەكەی ھود لەبارەی نا ئامادەیی ھێزەكانی عێراق بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر، سوكایەتییە بە سەرجەم ھێزەكانی عێراق.

خەزعەلی گوتی، لێدوانەكەی كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، بیانوویەكە بۆ مانەوەی ھێزەكانیان لە عێراق.

دوێنێ ھود رایگەیاندبوو، تاوه‌كو ئێستا هێزه‌كانی عێراق ئاماده‌ نین بۆ پاراستنی دۆخی ئه‌منی و پێویستیان بە یارمەتیدانی هێزه‌ بیانییه‌كان دەبێت.





ئەم هەواڵە 6919جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad