English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق: بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق بوونی نییه‌
2019-02-20 [05:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقی فالح فه‌یاز وتی، هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ سه‌ر خاكی عێراق بوونی نییه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ فه‌یاز له‌میانی وته‌یه‌كیدا له‌ كۆنگره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی راگه‌یاندن و بیری داعش له‌ به‌غدا وتی، ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئێستا له‌ عێراق بوونیان هه‌یه‌، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق هاتوون.

وتیشی، ئه‌و هێزانه‌ راهێنان به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات و راوێژی ئه‌منیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.

باسی له‌وه‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به‌اشی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌یه‌، رێگه‌ی به‌ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ریان نادات.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا جۆی هوود وتی، لێدوانه‌كانی پێشووی ترامپ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات نایه‌وێ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگلێنه‌ شه‌ڕێك كه‌ پێویستمان پێی نییه‌، ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئێران ناوێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاسمان و خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هیچ شوێنێك و وڵاتێك به‌كار ناهێنێت، ترامپ هیچ پێشنیارێكی بۆ گۆڕانكاری یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا نه‌كردوه‌.

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی ره‌ت كرده‌وه‌ هیچ جوڵه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق هه‌بێت و ئه‌و وێنانه‌ی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ كۆنن.

 

 





ئەم هەواڵە 9196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad