English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێگەیەکی ئاسان بۆ چارەسەرکردنی سەرئێشە
2019-02-21 [08:42 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ماندوبوون و کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا لەو هۆکارانەن کە توشی سەرئێشەت دەکەن، لەبری دەرمانی ئازار شکێن دەتوانرێت سوود لە خواردنەکان وەربگیرێت بۆ نەمانی ژانەسەر.

بەگوێرەی هەواڵێکی تەندروستیی ماڵپەری سی ئێن ئێن، کۆمەڵێک ڕێگە یارمەتیدەرن لە نەمانی سەرئێشە، لەوانەش:

-خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو یارمەتیدەرە لە باش گەیشتنی ئۆکسجین و خوێن بۆ مێشک.

- خواردنی هەندێک جۆری میوە کە برێکی زۆر ئاو لە پێکهاتەیاندا هەیە وەکو شوتی و خەیار و کاڵەک، لەگەڵ خواردنی شلەمەنییەکان وەکو شۆربا.

-  زیادکردنی ڕێژەی کانزای مەگنیسیۆم لە جەستەدا، بەپێی توێژینەوەکانی پێشتر ئەو کەسانەی کە توشی ژانەسەری نیوە دەبن بەهۆی کەمبوونەوەی کانزای مەگنسیۆم لە لەشدا، ئەو خواردنانەی برێکی زۆر لە مەگنسیۆم لە پێکهاتەیاندا هەیە وەکو سپێناغ و ماسی تونە و بادەم و فاسۆلیا و خواردنە دانەوێڵەییەکان.

- کەمبوونەوەی ڤیتامین بی هۆکارێکی ترە بۆ ژانەسەر، خواردنە شیرەمەنییەکان سوودی هەیە وەکو ماست و شیر، لەگەڵ گۆشتی مریشک و هێلکە و قارچک.





ئەم هەواڵە 9691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad