English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌وره‌ترین گروپی پاره‌داركردن هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌
2019-02-21 [01:40 AM]

​ZNA - هەولێر


دەزگای هەواڵگری عێراق، رايگەیاند: هێزەکانیان گەورەترین گرووپی پارەدارکردنی داعشی لە عێراق هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ و ئاشكرایكرد، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ستیان به‌سه‌ر نیو ملیار دۆلاریشدا گرتووه‌.

دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: هێزەکانیان توانیویانە گرووپێکی پارەدارکردنی داعش لە عێراق هەڵوەشێننەوە.

جەختیکرده‌وه‌: گرووپەکە گەورەترین گرووپی پارەدارکردنی داعشبووە لە مێژووی بوونی ئەو رێکخراوەیە لە عێراق، ئاماژەی بەوەشداوە، گرووپەکە لەڕێگەی نووسینگەکانی حەواڵەوە کاریان کردووە و پارەیان ئاڵگۆرکردووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی راگەیاندووە: ئەو گرووپەی داعش، کە دەستگیرکراون بڕی 500 ملیۆن دۆلاریان پێبووه‌ و ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه‌ش كۆنترۆڵ كراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ شوێن و كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بدرێت.





ئەم هەواڵە 9517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad