English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روانگه‌ی سووری: داعش گه‌وره‌ ئه‌میرێكی خۆی كه‌ عێراقییه‌ له‌ سێداره‌ ده‌دات
2019-02-22 [01:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رێكخراوی داعش، گه‌وره‌ ئه‌میرێكی خۆی، كه‌ عێراقییه‌، له‌ سێداره‌ده‌دات.

روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 22 / 2 / 2019، رێكخراوی داعش، گه‌وره‌ ئه‌میرێكی خۆی، له‌ سێداره‌دا، ئه‌و گه‌وره‌ ئه‌میره‌ی داعش، داوای له‌ هاووڵاتییانی سڤیل و جووتیاران كردووه‌، كه‌ له‌ دوایین پێگه‌ی رێكخراوه‌كه‌ له‌ باغۆز ماون، خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی سووریان دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئێستا ئه‌و ژماره‌ چه‌كداره‌ی داعش ماون، ده‌یانه‌وێت بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌وه‌ی له‌ شوێنه‌كه‌ ده‌ربچن كه‌ بیانین، به‌ڵام وڵاته‌كانی خۆیان وه‌ریان ناگرنه‌وه‌، هه‌ندێكیش ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ خۆیان راده‌ست بكه‌ن.

رێكخراوه‌كه‌، رێگری له‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل ده‌كات له‌ ناوچه‌كه‌ و ده‌یه‌وێت وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارییان بهێنێت.





ئەم هەواڵە 6610جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad