English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌زار چه‌كداری داعش له‌م ولاته‌دا دزه‌یان كردووه‌ته‌ نێو خاكی عێراق
2019-02-22 [02:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، له ‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ سووریاوه‌ دزه‌یان كردووه‌ته‌ نێو عێراقه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكی، كه‌ له‌زاری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی هه‌واڵگری ئه‌مریكی و عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایان كردووه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا و به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سنووری ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ سووریا، نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ سووریاوه‌ دزه‌یان كردووه‌ته‌ نێو خاكی عێراقه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مریكی و عێراقی هۆشداریانداوه‌ له‌وه‌ی هاتنی‌ ئه‌و داعشانه‌ كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی عێراق ده‌بێت و ره‌نگه‌ هێرشه‌كانی داعش له‌ عێراق به‌ره‌و زیادبوون بچه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 9184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad