English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"گوڵ نیسا" دوو خەڵاتی لە سویسرای بەدەستهێنا
2019-02-23 [11:40 AM]

تاران - ZNA


فیلمی سینەمایی "گوڵ نیسا" لە دەرهێنانی سەتار چەمەنی گوڵ"، خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئەکتەری کچی لە فێستیڤاڵی فیلمە "داهێنەرانە"ی سویسڕای بەدەستهێنا. 

 

ئەم بەرهەمە یەکەمین فیلمی سینەمایی چەمەنی گوڵە کە لە نووسینی ڤیدا ساڵحی، بە بەڕێوەبەرایەتی وێنەگرتنی محەمەد فەکووری" و بە رۆڵبینینی سەعید داخ، عەلی محمەمەد رادمەنێش، یەگانە رەجەبی، ساقی زینەتی، مەسعوود محەمەدی، ویدا عەموویییە.

 

فیلمەکە لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە 18 ئەم مانگە لە هۆڵی "سینەما کینۆ" لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە سینەماییەکان" لە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە "داهێنەرانە" Innovation لە سویسرا نمایشکرا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم فێستیڤاڵەوە خەڵاتی باشترین فیلم و خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بە یەگانە رەجەبی، ئەکتەری ئەم بەرهەمە سینەماییە بەخشرا.

 

یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە "داهێنەرانە" لە چەندین بەش و لە نمایشی بەرهەمی کۆمەڵێک دەرهێنەر لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە رۆژانی 15 تا 18ی شوبات لە شاری بێڕن لە سویسرا بەڕێوەچوو.

 

"گوڵ نیسا" تا ئێستا لە 25 فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بەشداریی کردووە و 8 خەڵاتی جیهانی لە بەشەکانی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنان، باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن، باشترین ئەکتەری پیاو و باشترین ئەکتەری کچی بەدەستهێناوە و لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم کاندیدی باشترین سیناریۆ بووە.

 

 

مەنسوور جیهانی

 

 





ئەم هەواڵە 7024جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad