English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووفاتی ژنێک کە لە کۆڕەوەکەی ١٩٩١ گیانی لەدەستدابوو دۆزرایەوە
2019-02-23 [02:34 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە گوندی "پێچی قەڵاتەی شاتر"ی نزیک شارەدێی تەوێڵە، ئیسک و پرووسک و جلوبەرگی ژنێک دۆزرایەوە، وەک باسیش دەکرێت، ژنەکە لە کاتی کۆڕەوەکەی گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩١ مردووە.

رائید بەرزان عوسمان محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی شوبات/ فێبرایەری ٢٠١٩ رایگەیاند، ئێسک و پرووسکی ژنەکە، لە تەنیشت رێگەکە ژێرخاک نراوە و لەلایەن ھاووڵاتیانەوە دۆزراوەتەوە و پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانییان لێ ئاگادارکردووەتەوە.

راشیگەیاند، بە بڕیاری دادوەر ئێسک و پرووسکی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی ھەڵەبجە کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 3628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad