English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سۆلاری: زوڵمێكی زۆرمان لێده‌كرێت
2019-02-23 [02:45 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سانتیاگۆ سۆلاری راھێنەری ریال مەدرید بەر لە یارییەکەیان سبەیان بەرامبەر لیڤانتی رەخنە لە خشتەی یارییەکانی یانەکەی دەگرێت و پێیوایە بە پێچەوانەی بارسێلۆنای رکابەرییان زوڵمیان لێ دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ شووباتی ٢٠١٩، لە پرێس کۆنفرانسێک لە بارەی رووبەڕبوونەوەی لیڤانتی، سانتیاگۆ سۆلاری وەڵامی چەندان پرسیاری دایەوە.

سۆلاری دەڵێـت: خشتەی یارییەکان زۆر پێکەنیناوییە، ئێمە ھەموو کاتێک یاریی کلاسیکۆ دەکەین رکابەرەکەمان رۆژێک زیاتر پشوو دەدات، بەڵام ئێمە سەر دانانەوێنین و بە رکابەرییەکی زیاتری دەزانین، ئێمە خشتەی یارییەکان رەت ناکەینەوە، بەڵام تەنیا شتێکی پێکەنیناوی دەبینین و ئەرکی ئێمەیان قوڕستر کردووە، بەڵام پێویستە بەسەریدا زاڵ بین.

سۆلاری گوتیشی: ھەوڵدەدەین تەرکیزمان تەنیا لەسەر یارییەکەی لیڤانتی بێت دەشزانین یارییەکی ئاسان نییە، بەڵام ئێمە کۆمەڵێک یاریزانی باشمان ھەیە و زنجیرەیەک بردنەوەمان بەدەستھێناوە، ھەوڵدەدەین لەسەر ئەنجامی باش بەردەوام بین.

لە بارەی ئەگەری سڕکرانی رامۆس لە چامپیۆنزلیگ، سۆلاری گوتی: ھیچ نیگەران نابم لە راگیرانی سێرخیۆ رامۆس لە چامپیۆنزلیگ، چونکە ئەو بە خۆویستانە کارتی زەردی وەرنەگرتووە و پێموانییە سزا بدرێت.

سۆلاری گوتیشی: دەربارەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر راستەو ئەو ھێشتا یاریزانێکی بچووکە بەڵام توانایەکی گەورەی ھەیە و دەتوانێت لە ھەر یارییەک گۆڵ بکات، مارسێلۆ یاریزانێکی باشە و بە باشیش راھێنانەکان دەکات، ئەو بە سینگێکی فراوان پێشوازی لە رەخنەکان دەکات و وەڵامیشی لە یاریگە دەبێت، ئیسکۆ لە پێکانەکەی چاک بووەتەوە و تەنیا مارکۆس یۆرێنتی دەمێنێت.

لە گەڕی ٢٥ـەمی لالیگا، سبەی یەکشەممە، ریال مەدرید بۆ رووبەڕبوونەوەی لیڤانتی گەشتی شاری ڤالێنسیا دەکات، یارییەکە لە یاریگەی مێستایایە لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەکی شەو دەکرێت.





ئەم هەواڵە 9259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad